یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر چوار دامەزراوەی ئەمنی و ١١ فەرماندەی هێزەکانی رژێمی ئێراندا سەپاند

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند له کاردانەوەیدا بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران ١١ کەس و چوار دامەزراوەی سەربازی و ئەمنی ئێران کە بەشداربوون لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە بۆ لیستی سزاکانی مافی مرۆڤ زیاد کراون.

ئەو چوار دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەی کە سزا دراون بریتین لە پۆلیسی ئەخلاق، بەسیج، بنکەی بەرگری ئەلیکترۆنی سوپای پاسداران، فەرماندەیی پۆلیسی ئێران.

سیستەمی گەمارۆکانی مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر ئێران ساڵانێکە بوونی هەیە و کەسانی تازە زیادکراو بۆ لیستەکەی دەکەونە بەر ڕێوشوێنی توندەوە لەوانە، قەدەغەکردنی چوونە ناو خاکی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەکانیان لەو وڵاتانەدا.

لیستی سزاکان لە گۆڤاری فەرمی یەکێتی ئەوروپادا بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی کە بۆلیستی سزاکانی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا  زیاد کراون پێهاتون لە:

فەرماندەی بنکەی مەشقی ناوەندیی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان

فەرماندەی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی

فەرماندەی دەوریەی ئیرشادی لە تاران

فەرماندەی هێزی پۆلیسی تاران

فەرماندەی هێزی پۆلیسی دیواندەرە لە پارێزگای سنە

فەرماندەی هێزی پۆلیسی پارێزگای سنە

فەرماندەی هێزی پۆلیسی سەقز

فەرماندەی هێزی پۆلیسی بابۆل

فەرماندەی هێزی پۆلیسی بوچان.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئایدیۆلۆژی سیاسی هێزی پۆلیس

وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران

ف.ق