تەرمی شەهید نیزال ئیبراهیم بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەهید نیزال ئیبراهیم محەمەد کە لە تەل حەمیس شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا.

سەدان دانیشتووی ناوچەی تەل حەمیس، ئەندامانی ڕێکخراوە مەنییەکان و پارتەکان، بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەهید نیزال ئیبراهیم محەمەد لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەکە کۆبوونەوە. نیزال ئیبراهیم محەمەد دوێنێ لە هەرێمی جنوب ئەلرەدی تەل حەمیس شەهید بوو.

لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی تەل حەمیس خالید نایف قسەی کرد و سڵاوی کرد لە فیداکاریی شەهیدان.

ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تەل حەمیس محەمەد حەسەن، گوتی: "ئێمە ڕێباز و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تەواو دەکەین و بۆ پاراستنی خاکەکەمان گیانی خۆمان فیدا دەکەین".

ئەندامانی بنەماڵەی شەهید نیزال بەڵێنیاندا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاکسپێردرا.