'دەوڵەتی تورک ناتوانێت سەربکەوێت'

ڕێبەر رۆبۆسکی یەکێک لە فەرماندەکانی گۆڕەپانی کارکەر لە زاپ بوو، پێش ئەوەی شەهید بێت ڕایگەیاندبوو، لە بەرامبەر هێرشە چاوەڕوانکراوەکان بەرخودان و بەرەنگارییەکی گەورە دەکەن و ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورک ناتوانێت سەربکەوێت.

شەهید ڕێبەر ڕۆبۆسکی چەندین ساڵ لە زاگرۆس بە تایبەتی لە زاپ شەڕی کرد و لە چەندین چالاکیدا گورزی قورسی لە دوژمن دا. فەرماندە رۆبۆسکی ساڵی ٢٠١٧ لە خەرەگۆل و ساڵی ٢٠٢٢ لە تونێلەکانی شەڕ لە زاپ دا بوو.

پێش ئەوەی هێرشە داگیرکاریەکان لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستپێبکات، ڕێبەر رۆبۆسکی بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت: "دەمەوێت بڵێم، ئێمە وەک گەریلا ئامادەین. لەم کاتەدا هێرشی دوژمن زیاتر بووە، زۆربەی ئەو هێرشانە لەلایەن گەریلاکانەوە پوچەڵکراونەتەوە. منیش وەک هاوڕێکانم بۆ شەڕێکی چاوەڕوانکراو ئامادەم. ئێمە ڕێگە نادەین سوپای تورکی داگیرکەر بەئامانجی خۆی بۆ داگیرکردنی کوردستان پێکبهێنێت، لەسەر ئەم بنەمایە من تا کۆتایی بڕوام بە خۆم هەیە. دوژمن چەند هەوڵ بدات، لە کام قۆڵ و لایەنەوە هێرش بکاتە سەرمان، بە دڵنیاییەوە هەر تێکدەشکێت. بە هەر ڕێگا و شێوازێک پەلامارمان بدات، ئیمە بەو ئەزموونەی لە مێژوومانەوە بەدەستمان هێناوە، لێیان دەدەین و تێکیان دەشکێنین. بۆ تێکشکاندنی دوژمن لەگەڵ قوڵبوونەوە و هۆشیارییەکی زۆر هەیە. ئەو ئەزموونانە، خۆم تاوەکو کۆتایی و تاوەکو دوا هەناسەم بۆ جەنگ ئامادە کردووە".

ژ.ت