هەپەگە: هاوڕێکانمان چەکدار، ئارژین و ئاڤەنت شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی حوزەیراندا هێرشی کردە سەر هەرێمی جیلۆ و لە هێرشەکەدا گەریلاکان چەکدار، ئارژین و ئاڤەنت شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا، میلیتانیەکانی ئاپۆیی لە هەرێمی جیلۆ هەڤاڵانمان چەکدار، ئارژین و ئاڤەنت شەهید بوون.

هەڤاڵانمان ماوەیەکی زۆر بوو لە هەرێمی جیلۆ بوون و بە تێکۆشانی خۆیان گورزی گەورەیان لە دوژمندا. ئێمە تۆڵەی هەڤاڵانمان چەکدار، ئارژین و ئاڤەنت دەکەینەوە کە فەرماندەی هەڵبژاردە و گەنجانی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بوون و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانیان بە سەرفرازی سەردەکەوێت."

ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: چەکدار گابار

ناو و پاشناو: فەرهاد ئاجار

شوێنی لەدایکبوون: کۆجائەلی

ناوی دایک و باوک: بەهیجان - عادل

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / جیلۆ

*

ناسناو: ئارژین چنار

ناو و پاشناو: هاتیجە دینچ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: مەلیحا و نەجمەدین

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / جیلۆ

*

ناسناو: ئاڤەنت شکەفتا

ناو و پاشناو: شارستان یڵماز

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: ئایشەتە - عێزەدین

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / جیلۆ

هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، " هەڤاڵانمان چەکدار، ئارژین و ئاڤەنت کە هیوای دوژمنیان بۆ داگیرکەری لەناوبرد و بۆ گەلەکەمان بوون بە سەرچاوەیەکی گەورەی مۆڕاڵ، تاوەکو دوایین ساتی ژیانیان کە شەهید بوون، تێکۆشان و بوون بە هۆکاری تێکۆشانی ئێمەن."

لە کۆتاییدا هەپەگە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای شەهیدان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز کرد.

ف.ق