هەڵکوتانە سەر ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر: پۆلیسەکان بیناکەیان تاڵان کرد

پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی، دەستیان بەسەر کۆمپیۆتەر و کەلو پەلەکان تەکنیکیەکاندا گرت و کەلوپەلەکانیس کە مابوونەوە تێکشکێندرا و تاڵان کران. پۆلیسەکان بۆ ئەوەی پەخشەکانیان رابگرن هەموو کێبڵ و وایەرەکانیان پچڕاند.

پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر و دەستیان بەسەر کۆمیۆتەرەکاندا گرت. پۆلیسەکان بۆ ئەوەی رێگری لە پەخشی کەناڵەکان بکەن، سەرەتا کێبڵ وئامێری پەخش و کۆپیۆتەرەکانیان بڕی و هەمووشوێنێک گەڕان و بیناکەیان تاڵان کرد.

پۆلیسی بەلجیکا دەرگای ژووری ئوپلینکیان شکاند و چوونە ناوەوە و کەرستەکانی ناوەوەیان تێکشکاند.

پۆلیسەکان چوونە ناو کارمەندەکانی سیکیورتیان کەلەپچە کرد و لەسەر زەوی رایانکشکاندن. پۆلیسەکان توندوتیژییان بەکارهێنا.

لە کاتی هەڵکوتانە سەر کەناڵەکاندا، لە شارەکە ئەو شوێنانەی ستیۆدیۆی تێدایە، لەلایەن پۆلیسەکانەوە گەمارۆدران. زیاتر لە ٢٠٠ پۆلیس بەشدارییان لە هەڵکوتانە سەر کەناڵەکاندا کرد، کە لەناویاندا پۆلیسی مەدەنی و دەمامکداریش هەبوون.

هـ . ب