قەیس خەزعەلی داوای دەرکردنی سوپای تورک لە عێراق دەکات

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی تیشکی خستەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم حکومەتی سودانی و ڕایگەیاند، ئاڵنگاری سەرەکی بەردەم حکومەت دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای تورکە لەسەر خاکی عێراق.

ئەمڕۆ، لە شاری بەغداد، لە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەمینداری بزووتنەوەکە قەیس خەزعەلی پشتگیری بۆ سەرۆکی حکومەت محەمەد شیاع سودانی دووپاتکردەوە و تیشکی خستەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم حکومەت و گوتی: "ئاڵنگاری یەکەم دەرکردنی هێزە بیانییەکانە بەپێی دەستوور، لەپێش هەموویان هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و هێزەکانی تورکیا".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا خەزعەلی ڕایگەیاند پێویستە کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە.