جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد چالاکییان ئەنجام دا

جەنگاوەرانی یەکەی سینان دێرسیم لە هەبەدەهە لە دژی کۆمپانیایەکی پشتیوانی ئاکەپە لە ئامەد چالاکییان ئەنجام دا.

جەنگاوەرانی یەکەی سینان دێرسیم لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە / HBDH) لە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ دا لە سەر ڕێگای تۆکی ئوچکویو لە ناوچەی پیاسی ئامەد، لە دژی وێستگەی دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیایەکی  پشتیوانی ئاکەپە چالاکیی تەقاندنەوەیان ئەنجامدا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا وێستگەى دابەشکردنی کارەباکە بە تەواوی تێکشکا.

ژ.ت