لە سلێمانی یادی ئەو شەهیدانە کرایەوە کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدراون

لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی، یادی شەهیدان زانیار و لوقمان مورادیی و ڕامین حسێن پەناهیی کرایەوە و بەڵیندرا لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوامبن تا بەدیهاتنی ئامنجی شەهیدان.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی هەریەکە لە زانیارمورادی و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهیی، چالاکوانانی سیاسیی کورد لە زیندای ئێران ئەنجامدرا.

دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان وتاری کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک لەلایەن بێریڤان مەزڵوم، خوێندرایەوە تیایدا هاتبوو: لەسێدارەدانی شەهیدان زانیار و لوقمان و ڕامین جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی خستەروو، کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران توانای ڕاوەستانی بەرامبەر ئیرادە و خواستی گەلی کورد نییە، بۆیە لەوپەڕی دڕندەییەوە پەنا دەباتە بەر ئەم کردەوە ناڕەوایە.

باسیشی لەوەکرد: ئێمە سۆز و پەیمان دووپات دەکەینەوە، کە درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەین تا ئەوکاتەی خەون و ئاواتەکانی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی دیکە بەدیدەهێنین.

پاشان دیدە مورادی، خوشکی شەهید زانیاری مورادیی پەیامی بنەماڵەکەیانی خوێندەوە و وتی: ئێمە پەیمان بۆ شەهیدەکانمان نوێ دەکەینەوە، کە تا ڕۆح لە گیانماندا هەبێت، پەیوەستی ڕێبازی کوڕەکەمان دەبین.

هەر لە مەراسیمەکەدا ئەمجەد حسێن پەناهیی، برای ڕامین حسێن پەناهیی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: خۆمان بە بەشێک لە بنەماڵەی گەورەی شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەزانین، دڵمان لەگەڵ هەر تێکۆشەرێکە، کە لەسەر ئەم خاکە خەبات دەکەن، ئێمە شانازیی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین، دەبێت ئێمە کۆڵنەدەین و بە ورەی زیاترەوە خەبات بکەین بەرامبەر داگیرکەران، بۆ سەربەستیی و ئازادیی گەلەکەمان.

لوقمان مورادی، لەدایکبووی ١٩٨٣ لە مەریوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە داک بووە وساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی ئەندامییەتی ڕێکخراوی سیاسی نایاسایی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە؛ ھاوڕێ لەگەڵ زانیار مورادی ئامۆزای کە ئەویش لەدایک بووی ١٩٨٨ی مەریوان بوو، لەگەڵ  ڕامین حوسێن پەناھی لە دایک بووی ١٩٩٥لەدایک بووە و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە پێکدادانێکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە برینداری دەستگیر کرا، دواتر هەرسێ کیان لە رۆژی ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە زیندانی ڕەجایی شار، بە نھێنی لە سێدارە دران.

ف.ق