لە وان لە بازگەکاندا پرسیاری 'تورکی یان نا' لە هاوڵاتیە کوردەکان دەکرێت

لە بازگەی بارەگای جەندرمەی گەڕەکی ئەرچەکی وان، پرسیاری 'تورکی یان نا' لە هاوڵاتیە کوردەکان دەکرێت.

لەنێوان وان و رۆژهەڵاتدا لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی تێپەڕبونی پەنابەر و گەشتیارە ئێرانیەکاندا، کۆنتڕۆڵی رێگاوبان زۆر زیادی کردوە. ئەو کەسانەی دەیانەوێت بچنە قەلقەلی و سەریای وان کە لەسەر رێگەی رۆژهەڵاتە، پێوستە سێ بازگەی جەندرمەکان تێپەڕێنن.

لە بازگەکاندا پرسیار لە هاوڵاتیان دەکرێت ' ئایا تۆ تورکی یان نا' . هەفتەی رابردو بەهۆی ئەوی کەسێک وتبوی 'ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین' سەربازەکان سزایان بەسەردا سەپاندبو و چەندین کاتژمێر لە بازگەلە دەستبەسەرکرابو.

هاوڵاتیانی ناوچەکە بەهۆی توندبونی بازگەکانی سکاڵایان تۆمار کرد بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ف.ق