نوێنەری پادێ: ڕێ لە گەڕانەوە ئیزدیەکان دەگیرێت بۆ شەنگال
نوێنەری پادێ مەڕوان شەنگالی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕێگری و ئاستەنگیەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە ئیزدیانە بۆ شەنگال، کە لە کەمپەکان دەژین.
نوێنەری پادێ مەڕوان شەنگالی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕێگری و ئاستەنگیەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە ئیزدیانە بۆ شەنگال، کە لە کەمپەکان دەژین.
نوێنەری پادێ مەڕوان شەنگالی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕێگری و ئاستەنگیەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە ئیزدیانە بۆ شەنگال، کە لە کەمپەکان دەژین.
مەڕوان شەنگالی نوێنەری پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئیزدیان (پادێ) لە سلێمانی ئاماژەی بە دۆخی هاوڵاتیانی ئیزدی و ئاستەنگەیەکانی کرد، لە کەمپەکان دا نیشتەجێبوون.
مەڕوان شەنگالی سەرنجێ ڕاکێشایە سەر باروو دۆخی خراپی هاوڵاتیانی ئیزدی لە ناو کەمپەکان وتی: تا دێت ژیانی هاوڵاتیانی ئیزدی زەحمەت تر دەبێت لە ناو کەمپەکان و هیچ هاوکاریکیان ناکرێت، بە شێوازێک ئەو چادرانە بەسەر ئیزدیەکاندا دابەشکراوە لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئیستا نە گۆڕدراون بە شێکی زۆریان ڕزیون بۆ ئەوە نابن، کە هاوڵاتی لە ناویدا بژین، لەبەر خراپیی هێڵەکانی کارەبا زۆر جار کارەسات ڕوودەدات چادرەکان ئاگر دەگرن، لەم ڕوو داوانەش دا زۆربەی جار منداڵ و ژن دەبنە قوربانی.
ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەیان دەکرێت بۆ سەر خاکی خۆیان
نوێنەری پادێ وتی: لە ماوەی ڕابردوو لەگەڵ هاوڵاتیانی ئێزدی دانیشتوی کەمپی عەرەبەت دانیشتنمان هەبوو و گوێمان لە داخوازی و داوەکارەیەکانیان گرت، بەشێک لەو خێزانانە بابەتی ئەمن و ئاسایش وەک بیانوو پێشان دەدەن بۆ نە گەڕانەوە، هەروەها بەشێک لە خێزانەکانیش کەوتونەتە خزمەتی هەندێک پارت و لایەنی سیاسی. هەر ئەو خێزانانە پڕوو پاگەندەی ئەوە بڵاو دەکەنەوە، کە ئیزدیەکان نەگەرێنەوەی سەر خاک و زێدی خۆیان، جگە لەوەش هەر خێزانێک کە بیەوێت بگەڕێتەوە سەر خاکی خۆی ڕوو بە ڕووی ڕێکارێکی زۆر ئیداری دەبێتەوە بۆ تەواو کردنی کاروبارەکانی کە کارێکی درێژ و تاقەت پڕووکێنە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خیزان ئیمکانی ئابوریان زۆر لاوازە کە توانای گەڕانەوەیان نییە، بەشێک لە پارتە سیاسیەکان پرسی ئیزدیەکانیان کردووەتە چەکێکی سیاسی و ئاستەنگی گەڕانەوەیان دەکەن بۆ ئەوەی لە کەمپەکاندا دەنگیان پی کۆ بکەنەوە لە کاتی هەڵبژاردن، هەموو ئەو بابەتانە دەبنە ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ سەر خاک و واری خۆیان.
پرسی گەڕانەوەی شەنگالییەکانیان کردووەتە سیاسی و شەڕی دەروونی لەگەڵ ئیزدیەکان دەکرێت
شەنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، وێڕای هەموو هێرشەکان لە کاتی کۆمەڵکوژیی ئیزدیەکان لە لایەن چەتەکانی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٠ هەزار هاوڵاتی ئیزدی چونە سەر چیای شەنگال و لە خاکی خۆیان دوور نەکەوتن ڕوو بەڕووی هەموو هێرش و گەمارۆکانی پەدەکە و چەتەکانی داعش بوونەوە و بەرخودانیان هەڵبژارد، پرسی شەنگال بووەتە پرسێکی سیاسی و ژمارەیەكی زۆری هێزی سەربازیش لە شەنگال بوونیان هەیە، لە سوپای عێراق بگرە تا دەگاتە حەشدی شەعب و پێشمەرگە، جیاواز لەوەش زۆر ناوەندی سیاسی لەوێ بوونیان هەیە، هەموو ئەوانە شەڕی دەروونی بەرامبەر خەڵکی شەنگال بەڕێوە دەبن، لە شەنگال لەو ناوچانە، کە هاووڵاتییانی عەرەب دەژین خوێندنگە دەکرێنەوە و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت، بەڵام کاتێک بابەت دەێتە سەر شەنگال و ئیزدی هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەشی هاوڵاتیان ناکرێت، هەر کارێکیش لە شەنگال بۆ ئیزدیەکان دەکرێت ئەو کارە بەپێ ئیمکانی خۆجیی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری شەنگال دەکرێت.
چارەسەری گەڕانەوەیە
مەڕوان شەنگالی نوێنەری پادێ وتیشی:" چارەسەری گەڕانەوەیە. گەلەکەمان دەبێت ئەوە باش بزانێت، دەبێت بگەڕێنەوە شەنگال و زیاتر فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی داوکاریەکانیان، ئەگەر حکومەتی عێراق شتێکیشی نەکرد دەبێت کۆمەڵگا دەست لە ژیان بەر نە دات و خۆیان ژیانی خۆیان بونیات بنێن، لە ئێستادا زۆر ڕێگری دەکرێت لە گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ شەنگال، گەل دەڵێت، بەس دەرفەتمان پێ بدرێت ئێمە دەگەڕێینەوە سەر خاکی خۆمان، بابەتی ئاستەنگی بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال تەنها لە لایەن پەدەکە و حکومەتی هەرێمەوە ناکرێت، بەڵکوو حکومەتی عێراقیش ئاستەنگی لە پێش ئێزدیەکان دروست دەکات بۆ گەڕانەوەیان، هەر ماڵێک بیەوێت بگەڕێتەوە شەنگال ڕوو بەڕووی لێکۆڵینەوەیەکی زۆری حکومەتی عێراق دەبێتەوە لە بازگەکان و ماڵەکان لە ئۆ تۆمبێل دادەگیرێت ڕوو بە ڕووی پشکنینی زۆر دەبنەوە.
بەڕێوەبەریی خۆسەری شەنگال خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات
هەر خێزانێک بگەڕێتەوە شەنگال لە لایەن بەرێوبەرایەتیی خۆسەری شەنگال بە گوێرەی دەرفەتی خۆی لە بابەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکانی تر پێشکەش دەکات، بەرێوبەرایەتی خۆسەری شەنگال شارەوانیی بۆ هەموو گوندەکان داناوە بۆ ئەوەی خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدی بکەن و بەپێ ئەو دەرفەتەی هەیانە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن، چەندە زیاتر خەڵک بگەرێتەوە هێزی بەرێوبەرابەتی خۆسەر بەهێزتر دەبێت و گەل و بەڕێوبەرایەتی دەتوانن یەکتر تەواو بکەن. ئەو شارەوانییانە خەڵکی ناوچەکەن و خزمەتی خەڵکی خۆیان دەکەن.
ژ.ت