پەکەکە بزوتنەوەی ژیانەوەیە
گەریلای یەژاستار چارچەلا جیلۆ باسی لەوەکرد، کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی ژیانەوەیە و ئەوەی خستەڕوو کە لە سایەی پەکەکەوە ئەوان هەبوون و ناسنامەی خۆیان ناسیوە و لەپێناو گەلدا دەستیان بە گیانبازی کردووە.
گەریلای یەژاستار چارچەلا جیلۆ باسی لەوەکرد، کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی ژیانەوەیە و ئەوەی خستەڕوو کە لە سایەی پەکەکەوە ئەوان هەبوون و ناسنامەی خۆیان ناسیوە و لەپێناو گەلدا دەستیان بە گیانبازی کردووە.
گەریلا سەیدۆ دەستینا، بروسک شێراوا و چارچەلا جیلۆ بەبۆنەی ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
گەریلای هەپەگە بروسک شێراوا ئەوەی خستەڕوو، پەکەکە جیهانێکە و وتی، "لەگەڵ رابوون و دەرکەوتنی رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر شت گۆڕدران. لە هەموو گەلان و بەشەکانی کۆمەڵگەوە مرۆڤەکان لێرەن. لە ناو پەکەکەدا هەموو هەوڵەکان لەپێناو گەڕانەوە بۆ جەوهەری خۆیە. ئامانجی هەموومان ئەوەیە. ئەوەی مرۆڤەکان پێکەوە دەهێڵێتەوە ئەمەیە. ئافراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، دەستەبەرکردنی ئازادیی رێبەرایەتی و لەناوبردنی کلۆنیالیزمە. پەکەکە نەک هەر بۆ گەلی کورد، بۆ تەواوی گەلانی جیهانە. دەبێت لەبیرنەکرێت کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی تۆڵەسەندنەوەیە. بە دڵنیاییەوە تۆڵە لە ستەمکاران وەردەگرینەوە.
هێز لە بەرخودانی ئیمراڵییەوە وەردەگرین
گەریلای هەپەگە سەیدۆ دەستینا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکان لە سەنگەرە پیرۆزەکاندا کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و ئەو هێرشانەی لە هەموو لایەکەوە دەکرێنە سەر گەریلا کرد و وتی، "بەرخودانی رێبەرایەتی لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە و بووەتە موڵکی گەلی کورد. ئێمە رێگەی ئەو بەرخودانەمان گەورەکرد. وەک گەریلاکانی رێبەر ئاپۆ بە هێزی رێبەر ئاپۆ ئێمە بەشێوەیەکی گەورە خۆڕاگری دەکەین. دەوڵەتی تورک شەڕێکی ئەخلاقی ئەنجام نادات. چەکێک نەما کە لە دژی گەریلا بەکارینەهێنابێت؛ رێز لە هیچ پێودانگ و پێوانێکی مرۆیی ناگرێت. ئێمەش تۆڵە لەداگیرکەران دەکەینەوە. بەرخودان گەورەتر دەبێت و گەلی کورد سەردەکەوێت".
وەک خۆرێک بەسەر گەلی کوردەوە هەڵات
گەریلای یەژاستار چارچەل جیلۆش رایگەیاند، کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی ژیانەوەیە؛ لەسایەی پەکەکەوە ناسنامە و هەبوونی خۆیان ناسیوە و دەستیان بە گیانبازی لە پێوان گەلی کورد کردووە. گەریلا چارچەلا جیلۆ وتی، "رێبەرایەتی هەنگاوێکی نا، لە پێناو گەلی کورددا هەنگاوی نوێی نا. وەک خۆرێک بەسەر گەلی کوردەوەیە. هەموو کات ژنان پێگەیەکی جیاوازیان لای رێبەر ئاپۆ هەبوو و ئەو کاریگەرییە تائێستاش بەردەوامە. تێکۆشانی ئازادی ئێمەی ژنان لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە، لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە. هەمووان ئیلهام لە یەژاستار و بزوتنەوەی ژنان و ژنای پەکەکە وەردەگرن. ژنان بە تێکۆشان، شەڕ و ئیرادەی خۆیانەوە زیاتر بزوتنەوەکەیان گەورەتر کرد. ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری جیهان سەرنجەکان رادەکێشێت، خاوەنداری لە تێکۆشانی گەلانی جیهان دەکات و کاریگەری لەسەریان دادەنێت. ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ ئەخلاقین، سیاسین، ئازادی و یەکسانی بۆ خۆیان بە بنەما دەگرن. پەکەکە لە دامەزراندنیەوە تائێستا بە دڵسۆزی و وەفاداری بۆ شەهیدان گەورە بووە و سەرکەوتووە".