بایک: دەبێت هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ قەبوڵ بکرێت

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کجەکە جەمیل بایک: ئەگەر دەوڵەتی تورک دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات، با سەرەتا گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ هەڵبگرێت و دەبێت هەلومەرجی ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ قەبوڵ بکرێت. رێبەر ئاپۆ چ پێشنیارێکی هەبێت ئێمە پاڵپشتی دەکەین.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە میانی بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤیدا، سەرنجی بۆ سەر ئەو دیدارە راکێشا کە دوای ٤ ساڵ رێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجامیدابوو و لەو رووەوە رایگەیاند، دوای چوار ساڵ سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆ و وەرگرتنی زانیاری لەبارەیەوە گرنگە، بەڵام دوای چەند رۆژ جارێکی دیکە سزای دیسپلینی بۆ بڕایەوە.

بایک ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی درێژە پێدەدات ئامانجێکی بۆ چارەسەری نییە و رایگەیاند، کە ئەگەر ئامانجێکی لەو جۆرەیان هەبوایە، دوای دیدارەکە دەستبەجێ سزای دیسپلینی وێیان بۆ رێبەر ئاپۆ نەدەبڕییەوە.

بایک باسی لە زەوتکردنی شارەوانییەکانی ئەسەنیورت، مێردین، ئێلیح و خەلفەتیش کرد و وەک داگیرکەری هەڵسەنگاند و هێمای بۆ ئەوەکرد کە دەبێت گەلی کورد خاوەنداری لە دەستکەوت، شارەوانی، بەها، رەنج و ئایندەی خۆیان بکەن.

جەمیل بایک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی باشوریش قسەی کرد و وتی، بارزانییەکان بە مەبەستەوە حکومەتیان پێکنەهێناوە، بۆ ئەوەی کات بەدەستبهێنن. جەمیل بایک رایگەیاند، کە دەبێت حکومەت لەسەر ٣ ساڵ پێکبهێندرێت:

١-حکومەتی نوێ دەبێت سیاسەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمن و لە دژی خیانەت بوەستێتەوە.

٢-دەبێت لە دژی داگیرکەری تورک بوەستێتەوە، رەتیبکاتەوە و لە خاکەکەیان دەریبکات.

٣- رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا لەناو گێژاوێکدایە. قەوارەکان دەگۆڕێن، بۆ کورد هەم مەترسیەکی گەورە هەمیش دەرفەتێکی گەورە دێتەئاراوە. بۆ ئەوەش دەبێت یەکێتیی نەتەوەیی پێشبخرێت؛ ئەو حکومەتە نوێیەی پێکدەهێندرێت دەبێت یەکێتی نەتەوەیی کوردان بە بنەما بگرێت."

نوێدەکرێتەوە...