لە خەلفەتی ١٠ خۆپیشاندەر فەرمانی زیندانی کردنیان
لە ناوچەی خەلفەتی کە شارەوانیەکەی دەستیبەسەرداگیراوە، ١٦ کەس کە بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەرکرابوون، ١٠ کەسیان فەرمانی زیندنایکردنیان بۆ دەرچوو، شەش کەسیش بە شێوەی مەرجدار ئازاد کران.
لە ناوچەی خەلفەتی کە شارەوانیەکەی دەستیبەسەرداگیراوە، ١٦ کەس کە بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەرکرابوون، ١٠ کەسیان فەرمانی زیندنایکردنیان بۆ دەرچوو، شەش کەسیش بە شێوەی مەرجدار ئازاد کران.
لە ناوچەی خەلفەتی رحا، لە بەرخودان لە دژی زەوتکردنی ئیرادە گەل ١٦ کەس کە یەکێکیان منداڵە، لە نێوان ٥ و ٦ی تشرینی دووەم دەستبەسەرکرابوون و دوێنێ رەوانەی بەردەم دادگا کرابوون.
داواکاری گشتیی بە بانگەشەی ئەوەی "لە دژی پۆلیس وەستاونەتەوە" و "هاوکاری رێکخستنیان کردووە" دەستبەسەرکراوانی رەوانەی بەردەم دادوەرکردبوو.
دوای وەرگرتنی وتەکانیان ئەو ١٦ کەسە رایانگەیاند، لە دژی دانان قەیوم بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و لەدوای دەستبەسەرکردنیشیان لە بنکەی پۆلیس ئەشکەنجە کراون.
دادوەر فەرمان زیندانی کردنی بۆ ١٠ کەس دەرکرد، کە یەکێکیان مێرمنداڵێکی تەمەن١٧ ساڵە، هەروەها شەش کەسی دیکەش بە مەرجی چاودێری دادی ئازادکران.