لە مێردین و ئامەد ٦ کەس دەستبەسەرکران

لە مێردین لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٥ کەس و لە ئامەدیش کەسێک دەستبەسەرکران.

قڕکردنی سیاسی

لە مێردین لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا چەند هاوڵاتییەک بە ناوەکانی قەدری چاکار، محەمەد ئەمین شاهین، دلبرن شاهین، سەرحەد یالچین کایا، حاجی تەکین دەستبەسەرکران.

ئەو کەسانەی دەستبەسەرکران گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێردین.

لە ئامەد گەنجێک کە بەشداری ڕێپێوانی کردبوو، دەستبەسەرکرا. هاوڵاتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر ئەو پۆلیسانەی ویستیان بەزۆرەملێ گەنج کەلەپچە بکەن. گەنجەکە بە ناوی محەمەد ئاتەش لەلایەن دەیان پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا، بە چەندین خولەک لەسەر زەوی ئەشکەنجە درا. بەو پاساوەی بڕیاری دەستبەسەرکردنی هەیە، ئاتەش کەلەپچە کراو بە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش گواسترایەوە.