گەمارۆی پۆلیس لە خەلفەتی: هاوڵاتیان دوای پشکنینی پۆلیس دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان

دوای ئەوەی دەستبەسەر ئیرادەی شارەوانی خەلفەتی گیرا و لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆ درا، هاوڵاتیانی دانیشتووی نزیک لە بینای شارەوانی تەنها دوای پشکنین دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

کودەتای قەیوم

شارەوانی خەلفەتی دوای دەستبەسەردا گرتنی لە ژێر گەمارۆدایە. لە ٤ تشرینی دووەمەوە کە قەیوم دانراوە، ١٥ کارگەی نزیک شارەوانی لە ژێر گەمارۆدایە. بەهۆی گەمارۆوە کارگەکان بەرهەمەکانیان نافرۆشن و بەرهەمی کارگەکان خراپ دەبن. هاوکات بەشێک لە کاسبکاران بە داخستنی کارگەکانیان دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە شەرمەزار دەکەن.

سەرەڕای گەمارۆ، بەرخۆدانی گەل لە بەردەم شارەوانی بەردەوامە. پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی ڕحا، فەرید شەنیاشار سەردانی کارگە گەمارۆ دراوەکانی کرد و گوێی لە گازندەی کاسبکاران گرت. پۆلیس بە بیانووی ئەمنی تەنانەت ویستیان ڕێگری لە فەرید شەنیاشار بکەن. فەرید شەنیاشار دوای سەردانەکەی قسەی کرد و باسی لە ستەملێکراوی کاسبکاران کرد. نەک تەنها کاسبکاران تەنانەت ئەو کەسانەشی لە نزیک بینای شارەوانی نیشتەجێن دوای پشکنین ڕێگایان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.