دەم پارتی: لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکاندا ئەشکەنجەدان ئەنجام دەدرێت

دەم پارتی ڕایگەیان لە چالاکیەکاندا کە بۆ شەرمەزاردنی سەپاندی قەیوم ئەنجام دەدرێن، ئەشکەنجەدان ئەنجام دەدرێت و وتی: "گرتنەبەری ئەشکەنجەدان لە لایەن هێزەکانی ئاساییشەوە هاوشێوەی سەپاندی قەیوم نیشانەی دووژمنایەتی کوردانە."

ئەنجامدانی ئەشکەنجە

هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی یاسای و مافەکانی مرۆڤی دەم پارتی سەڤدا چیلیک ئۆزبنگۆل و ئۆزتورکدۆغان لە بارەی ئەنجامدانی توندتیژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی چالاکوانانی چالاکی شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییە کوردییەکاندا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک لە دژی گەلی ڕاپەڕیوو ئەنجام دەدن.

'ئەشکەنجەدان درێژکراوەی سەپاندی قەیومە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش دەسنیشانکراوە ئەنجامدانی ئەم ئەشکەنجانە لە هەموو یاسا و ڕێسا نەتەوەی و نێونەتەوەییەکاندا قەدەغەکراوە و ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەمە وتراوە: " گرتنەبەری ئەشکەنجەدان لە لایەن هێزەکانی ئاساییشەوە هاوشێوەی سەپاندی قەیوم نیشانەی دووژمنەیاتی کوردانە. دەبێت دەستەبەجێ هەموو ئەو کەسانە بەربدرێن کە لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکاندا دەستبەسەرکراون. لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ ئەو پۆلیس و بەرپرسانەدا بکرێت کە تاوانی ئەشکەنجەیان ئەنجامداوە."

لە ڕاگەیانداوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە بۆ دادگایکردنی ئەشکەنجەکاران چاودێری پڕۆسەکە دەکەن.