بە دیمەن

شەهید ژیان وڵات بە شیعرێک یادکرایەوە

شەهیدی تێکۆشانی ئازادی ژیان وڵات کە ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونی بە شیعرێک یادکرایەوە.

"خۆزگە پێنووسێکم هەبووایە، مەرەکەبەکەی لە خوێنی دڵم بێت،

دەفتەرێکم هەبووایە، لاپەڕەکانی لە جگەرم بێت

بە زمانێک لێم بنووسیایە، تەنها تۆ و پەپوولەکان بیخوێننەوە،

بەڵکو بە ئاوازەکان، ئەم هەورە ڕەش و تاریکانەی سەر قەندیلەکەم دەڕەوینەوە

بەڵکو دیسان زەردەخەنە دەکەوتەوە نێو دڵی من،

ئیتر ئێمەش وەک هەمووان شادبووینایە بە خوشک و خوشکایەتی".

ژنانی تێکۆشەری ئامەد هەردەم لە تێکۆشانی ئازادیدا ڕۆڵێکی مەزنیان هەبووە. یەک لەو قارەمانانە، گەریلا ژیان شاهین بە ناسناوی ژیان وڵات بوو، کە ٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣  لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.

بەبۆنەی ١١ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید ژیان وڵات، هێڤی ئامەدی خوشکی شیعرێکی نووسی و خوشکەکەی بیرهێنایەوە.

شیعرەکە لەلایەن خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد ڕەشاد سۆرگول خوێنرایەوە، بە وێنە و دیمەن لە ساتەکانی ژیان و تێکۆشانی ژیان وڵات وەک کلیپێک بڵاوکرایەوە.