بە دیمەن

لە ئێلح بەرخۆدانی ماک بەردەوامە

جەنگاوەرانی ماک لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئێلح دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ڕوویانکردە گۆڕەپانەکان. لە نێوان جەنگاوەرانی ماک و پۆلیسی داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدا.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئێلح دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ڕوویانکردە گۆڕەپانەکان. پۆلیسی داگیرکەری تورکیا بە زرێپۆش و بۆمبی گازی هێرشیان ئەنجامدا و جەنگاوەرانی ماک بە نارنجۆکی دەستکرد و فیشەکی ئاسمانی وەڵامی پۆلیسی داگیرکەری تورکیایان دایەوە.

لە زۆربەی شوێنەکان پێکدادانی قورس و بەرخۆدان بەڕێوە دەچێت.