چالاکییەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لە زیادبووندایە

لە چالاکییەکانی دژی دەستبەسەرداگرتندا پەیامی؛ "ئێمە شارەکەمان ڕادەستی قەیومەکان ناکەین" ڕاگەیەندرا.

چالاکییەکانی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلح و خەلفەتی، کە لەبن بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلاندایە و لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەستی بەسەردا گیراوە، بەردەوامە.

لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە شارەکانی مووش، ئیدر، ئامەد، بە دروشمی "قەیوم تاڵانکارە، هاوکاری ئەکەپە ومەهەپەیە" چالاکییە شەرمەزار کردنەکان بەردەوامی هەیە.

سێزای تەمەلی لە چالاکییەکەی شاری مووش ئاماژەی بەوەدا کە تا کێشەی کورد بە شێوەیەکی دێموکراتیک چارەسەر نەکرێت، وڵاتیش دێموکراسی بە خۆیەوە نابینێ. ئەگەر دەتانەوێت تورکیا دیموکراتیک بێت، دەبێت پرسی کورد لە چوارچێوەی یاسایی و سیاسی چارەسەر بکرێت."

هەروەها لە ئامەد دەم پارتی، دەبەپە و تەژەئا لە پارکی ڕۆژئاوا درێژەیان بە چالاکییەکانیاندا و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و هاوسەرۆک شارەوانییەکانیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و سەمای بەرخۆدانیان بەڕێوە برد.

محەممەد ئەرگون هاوسەرۆکی یەنی شەهیر بانگەوازی ئاراستەی گەل کرد و وتی: "ئێمە قەیوم ناناسین."

جێی ئاماژەیە لە زۆربەی شارەکان چالاکی شەرمەزاری دژی دەست بەسەرداگرتنی شارەوانیەکان بە دروشم و بەرخۆدان بەردەوامە.