فەدا: ناهێڵین هێرش بکرێتە سەر بەهاکانی کورد و عەلەوی

فەدا ڕایگەیاند لە کەسایەتی شێخ سەعید و سەید ڕەزادا ڕێگە نادەین بەهاکانی گەلی کورد و عەلەوییەکان بکرێتە ئامانج و ناڕەزایی دەربڕی و ڕایگەیاند؛ "شێخ سەعید و سەید ڕەزا ڕێبەرانی ئێمەن، ڕێگە بەو هێرشانە نادەین."

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییان (فەدا) سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیست و ڕەگەزپەرستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەر دامەزراوە کوردی و عەلەوییەکان بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

فەدا ڕایدەگەیەنێت؛ "دەوڵەتی فاشیست و ڕەگەزپەرستی ئاکەپە/مەهەپە لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی گەلی کورد و عەلەوییەکان، لەلایەک دەست بەسەر ئیرادەی گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراتیکدا دەگرن و لەشوێنیان قەیوم جێگیر دەکەن."

فەدا بەرامبەر بە بەئامانجکردنی سەید ڕەزا و شێخ سەعید ڕایگەیاند: "هاوسەرۆکانی شارەوانی کە لەلایەن گەلی کوردەوە هەڵبژێردرابوون، لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و قەیومەکان لە شوێنیان دانران، هەروەها لە دامودەزگاکانی عەلەوی و جەمخانە لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی کەلتوور و جەمخانەی عەلەوی قەیوم دادەنرێن و هێرشەکان بۆ سەر نوێنەرانی گەل هەمووی دەرئەنجامی هەمان سیاسەت و هەمان دوژمنایەتییە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "هێرشەکانی چەتەکان بە ناوی پارتی ئییی بانگەوازی کۆمەڵکوژیە" و ئاماژە بەوە کراوە کە گەلی کورد و عەلەوی نە بێ ڕێکخستن و نە بێ هێزن.

فەدا لە کۆتاییدا بەیاننامەکەدا رایدەگەیەنێ؛ "شێخ سەعید و سەید ڕەزا رێبەرانی گەلەکەمانن، ئێمە بەرخۆدانی مافدار و ڕەوای ئەوان و ئەو کۆمەڵکوژییەی لە دژی ئەوان ئەنجامدراوە، لەبیر نەکردووە، بۆیە هێرشەکان دژی عەلەوییەکان قبوڵ ناکەین و ڕووبەرووی دەوەستینەوە."