سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) لە بارەی بڕیارەكەی دادگای ڕەسافە سەبارەت بە بێتاوانی ئەو كەسانەی تۆمەتباركرابوون بە سوتانادنی بازاڕەكانی هەولێر و دهۆك و كەركوك ڕایگەیاند؛پێویستە ئەو لایەنانەی پێش دادگا بە سیناریۆی جۆراوجۆر بڕیار لە کەیسە ئەمنییەکان دەدەن و لایەنەکانی تری پێ تۆمەتبار دەکەن، سزابدرێن و لیکۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکرێت.
'شێواندی ڕووداوەکە بۆ مەرامی سیاسییە'
هەروەها ڕایگەیاند؛ ئەو لایەنانەی کە خۆیان بە پارێزەری سەروەری یاسا دەزانن خۆیان سیناریۆی جۆراوجۆر بۆ رووداوەکان دەخوڵقێنن و بەئامانجی سیاسی بابەتەکان دەشێوێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەو کەس و لایەنانەی کە ناویان زڕێندراوە سکاڵای یاسایی دژی ئەو لایەنە تۆماربکەن و ئێمەش وەك یەكێتی مافی خۆمانە لەڕێی ناوەندی کاروباری یاساییەوە سکاڵا تۆمار بكەین.
جێی ئاماژەیە ماوەیە لەمەو پێش پەدەکە و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتە پیلانگێڕییەکانی دەوڵەتی تورکدا دژی بزوتنەوی ئازادیی کوردستان لە هەوڵی سیناریو دروستکردندا بوون، بەڵام ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە دادگای ڕەسافەی بەغدا بە بڕیارێک پیلانگێڕییەکەیانی هەڵوەشاندەوە، کە گوایە پەکەکە بازاڕەکانی (هەولێر، دهۆک و کەرکووک)ـی سووتاندووە و بڕیاریدا ئەو سێ کەسەی تۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکانیان لەسەرە بە هۆی نەبوونی بەڵگەوە دەبێت ئازاد بکرێن.