ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە.
لە وان چالاکییەک ئەنجامدرا و درووشمی "بە تێکۆشان سەردەکەوین" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "لە تێکۆشانەوە بۆ سەرکەوتن" بەرزکرایەوە.
جێگری سەرۆکایەتی فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی گوتی: "بانگەواز لە هەموو گەل و کرێکاران و ژن و ستەملێکراوان دەکەم، وەرن پێکەوە دژی ئەم ڕژێمی قەیومە بوەستینەوە. وەرن پێکەوە خۆمان لەم زیهنیەتە فاشیستە ڕزگار بکەین. ڕێگەی ئەمەش، دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسییانەی پرسی کوردە".
تەمەلی ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ ئەکتەری سەرەکییە لە چارەسەری پرسی کورد، گوتی: "بۆیە لە هەموو هەنگاوێکدا ئێمە ئامادەین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین. بۆ دەسپێکردنی ئەم پرۆسەیە، پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت".
چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.