شارەوانی شەنگال: دژی ستەمی قەیوم بێدەنگ مەبن
شارەوانی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیری بۆ شارەوانییەکانی باکووری کوردستان ڕاگەیاند و ستەمی دەوڵەتی تورکیان بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان و باخچەلی شەرمەزار کرد.
شارەوانی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیری بۆ شارەوانییەکانی باکووری کوردستان ڕاگەیاند و ستەمی دەوڵەتی تورکیان بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان و باخچەلی شەرمەزار کرد.
ئەندامانی شارەوانی گەلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە شارەوانی سەردەشت کۆبوونەوە و بە ڕاگەیاندراوێک دانانی قەیومیان لە شارەوانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی سەردەشت زیاد قەوال گوتی: "هەرکات گەلی کورد و بەتایبەت گەلی باکوور دەستیان بە دیالۆگی ئاشتی کردووە، دەوڵەتی تورک ڕەوشەکەی پێچەوانە کردووەتەوە".
هەروەها زیاد ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە هێرشکردنە سەر شەنگال و ڕۆژئاوا هیچ ئەنجامێکی دەست نەکەوت، بۆیە قەیومی لە سێ شارەوانییەکە داناوە، بەڵام بەرخۆدانی گەل پاشکەشە بە دەوڵەتی تورک دەکات، هەرگیز سەرناکەوێت.
پاشان ئەندامی بەرێوەبەری شارەوانییەکە خەیاڵ خەلەف ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ڕایگەیاند زەوتکردنی ئیرادە لەڕێگەی قەیومەوە قبووڵ ناکرێت، گوتی: "شارەوانی قەیومەکان لەبری خزمەتی گەل بکەن، دەرفەتەکانی ئێستەش تاڵان دەکەن. تەنها شارەوانییەکانی گەل بە دەرفەتەکانی ئێستەوە خزمەت دەکەن، چونکە شارەوانی ئیدارەی هەرێمییە. لەڕێی قەیومەوە هێرش دەکەنە سەر ئەم ئیرادەیە. ئیدارەی هەرێمی ئیرادەی کۆمەڵگەیە، چونکە شارەوانی خزمەتی گوند و شار و ژینگەی خۆی دەکات".
هەروەها ڕایگەیاند بەرخۆدان دژی قەیوم ڕەوایە و پشتگیری لەم بەرخۆدان دەکەن، گوتی: "دەوڵەتی تورک پێداگرە لەسەر سیاسەتی قڕکردن، بەڵام دەوڵەت بە دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان هیچ ئەنجامێکی دەست ناکەوێت، بەپێچەوانەوە لەڕێگەی قەیومەوە ئاگری بەرخۆدان بەگوڕتر دەکەن. لە هەرکوێ ستەم هەبێت، بەرخۆدان هەیە، قەیوم زۆردارییە. دژایەتی قەیوم، دژایەتی ستەمە. ئێمە دژی ستەمی قەیوم تێدەکۆشین. وەک شارەوانی شەنگال، سڵاو لە بەرخۆدان دژی قەیوم دەکەین و تا سەرکەوتن لەگەڵ ئەم بەرخۆدانەین".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەل" کۆتایی هات.