دانیشتنی تایبەت بە کوشتنی نارین سبەی بەردەوام دەبێت

دانیشتنی دۆزی کوشتنی نارین گوران سبەی بەردەوام دەبێت.

دانیشتنی دۆزی نارین گورانی ٨ ساڵی کە ٢١ ی ئاب لە گەڕەکی چولی ناوچەی ڕێزانی ئامەد کوژرا، لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوام بوو. سەرۆکی سەندیکا یاساییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و مناڵان، چەندین سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوی مەدەنی بەشداری دانیشتنەکە بوون لە هەشتەمین دادگای سزای قورسی ئامەد.

تۆمەتبارەکان لە دانیشتنەکەدا ئیفادەی ناکۆکیان دا.

بنەماڵەکەی لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازەکاندا کۆبوونەوە و لە دانیشتنەکەدا دانپیانانی خۆیان خستەڕوو.

دانیشتەکە پاش ئیفادەی شایەتحاڵەکان کۆتایی هات، سبەی کاتژمێر ٩:٠٠ بەردەوام دەبێت.