ئەدانور ئینجە کە لە شارەوانی دەستبەسەرداگیراوی ئێلح، دەستی لە کار کێشایەوە
جێگری دەستەی بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی بەل کەنت لە شارەوانی ئێلح وتی: "من لەگەڵ کەسانێک کە دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرن لە ژێر سەقفێکدا نابم" و دەستی لەکار کێشایەوە.
جێگری دەستەی بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی بەل کەنت لە شارەوانی ئێلح وتی: "من لەگەڵ کەسانێک کە دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرن لە ژێر سەقفێکدا نابم" و دەستی لەکار کێشایەوە.
جێگری دەستەی بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی بەل کەنت و بەڕێوەبەری ژمێریاری لە شارەوانی ئێلح، ئەدانور ئینجە دەستی لە کار کێشایەوە.
ئەدانور ئینجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستنیشانی کرد کە نابێتە بەشێک لەم پرۆسە دژە دیموکراتییە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەدانور ئینجە کە پێشکەشی سەرۆکایەتی شارەوانیە دەستبەسەرداگیراوەکەی کردووە، هاتووە: " لە ٤ تشرینی دووەمدا کە قەیوم دانرا، ئیرادەی گەل دەستی بەسەردا گیرا. هەربۆیە من نامەوێت لەگەڵ ئەوانەدا لەژێر یەک سەقفدا بم و نابمە بەشێک لەو پرۆسە دژە دیموکراتییە.بەم هۆیەوە من لە ئەرکەکەم وەک جێگری دەستەی بەڕێوبەری گرووپی کۆمپانیاکانی بەل کەنت و بەڕێوەبەری ژمێریاری لە شارەوانی ئێلح دەست لە کار دەکێشمەوە".