ویستیان ڕۆژنامەنووسان بڕفێنن، گەل ڕێگری کرد

‌هێزەکانی دەوڵەت بە چەک هەڕەشەیان لە ڕۆنامەنووسان کرد و ویستیان کارمەندی یەنی یاشام وەیسی ئاکۆرەن بڕفێنن، چەکدارەکانی دەوڵەت لە ئەنجامی ناڕەزایەتی گەل هەڵاتن.

پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ژن‌نیوز و کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام کە بەدوادا چوونیان بۆ چالاکییەکانی داگیرکاری ئێلح دەکرد، لە لایەن کەسانێکەوە کە خۆیان وەک پۆلیس ناساند هەڕەشەیان لێ کرا. ئەو کەسانەی دەیانویست ڕێگری لە کاری ڕۆژنامەنووسان بکەن، ویستیان کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام وەیسی ئاکۆرەن بڕفێنن. ئەو کەسانە داوای ناسنامەیان لە ڕۆژنامەنووسەکە کرد، بێ ئەوەی ناسنامەی خۆیان نیشان بدەن، هەوڵیاندا وەیسی ئاکۆرەن دەستبەسەر بکەن.

گەل و ڕۆژنامەنووسان دژیان وەستانەوە. کاتێک گەل هەوڵی ڕێگریان دا، ئەوان هەڕەشەیان کرد "ئێوەش دەبەین" و چەکیان پیشاندا، دوای بەرخۆدانی گەل و ڕۆژنامەنووسان، ئەو کەسانە سواری ئۆتۆمبیلەکانیان بوون و هەڵاتن.

دوای هەوڵی ڕفاندنەکە درووشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" و "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" لە لایەن گەل و ڕۆژنامەنووسانەوە بەرزکرایەوە.