لە ئەڵمانیا و نەمسا دەستبەسەرداگرتن شەرمەزار کرا
لە ئینسبروک، کێل و ئۆڵدەنبێرگ کوردان و دۆستانیان، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانیان شەرمەزار کرد.
لە ئینسبروک، کێل و ئۆڵدەنبێرگ کوردان و دۆستانیان، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانیان شەرمەزار کرد.
کوردان و دۆستانیان کە لە ولایەتی تیرۆلی نەمسا دەژین دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانیان شەرمەزار کرد. جەماوەر لە بەردەم پەیکەری ئەناسائول لە سەر شەقامی ماریا تێریزا گردبوونەوە و پانکارتیان بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە هەڵگرت و برۆشوریان دابەشکرد.
لە ڕاگەیەنراوی چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئیرادەی گەلی کورد دەستی بەسەردا گیراوە و دەویسترێت بە شێوەیەکی نایاسایی هێزی گەل بشکێنرێت. دوای گردبوونەوەکە درووشمی "تیرۆرست ئەردۆگان، تیرۆرست تورکیا" بەرزکرایەوە.
کێل
لە شاری لە شاری کێلی ئەڵمانیا ئەندامانی Defend kurdistan و مەجلیسی کومەڵگەی کوردی دیموکراتیکی کێل، دەستەبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی باکووری کوردستان شەرمەزار کرا.
لە لایەن جەماوەرەوە درووشمی "بمرێت فاشیزم" و " یەکگرتن دژی فاشیزم" و " تیرۆریست تورکیا" و " تیرۆریست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.
ئۆڵدەنبێرگ
دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە لە لایەن دەوڵەتی تورک و هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ئۆڵدەنبێرگ شەرمەزار کرا.
دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە لە دژی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلح و شارەوانی خەلفەتی و هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک دژ بە ڕۆژئاوا لە شاری ئۆڵدەنبێرگی ئەڵمانی شەرمەزار کرا.
چالاکییەکە بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بە خولەکێک وەستان دەستی پێ کرد، پاشان بە ناوی مەجلسی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە ئۆڵدەنبێرگ، داداش کوتئۆغلو قسەی کرد و ئاماژەی بە سیاسەتی دوو ڕووانەی دەوڵەتی تورک کرد. کوتل ئۆغڵو وتی: "لە لایەکەوە دەڵێن ئاشتیمان دەوێت، لە لایەکەوە قەیوم بەسەر شارەوانییە هەڵبژێردراوەکاندا دەسەپێن و بۆردوومانی گۆڕەپانەکانی ژیان لە ڕۆژئاوا دەکەن. دەبێت بزانین دەوڵەتی تورک هێرشی قڕکردنی نەژاد دەکات و داگیرکەرە".
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " نا بۆ قەیوم" کۆتایی هات.