شارەوانی جۆلەمێرگ دەستی بەسەردا گیرا

شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیبەسەردا گیرا و قەیومی بۆ داندرا.

وەزارەتی ناوخۆی تورک لە سەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە کە قەیوم لەسەر شارەوانی جۆلەمێرگ دانراوە.

محەمەد سدیق ئاکش کە لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداردا لە جۆلەمێرگ لەسەر ناوی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بە رێژەی لەسەدا ٤٨.٩٢ وەک هاوسەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە وان دەستبەسەرکرا. دوای ئەوەی ئاکش دەستبەسەرکرا، گەمارۆی شارەوانی درا.

وەزارەتی ناوخۆی تورک ئاشکرا کرد کە ئاکش لە کارەکەی لادراوە و لە بری ئەو قەیووم دانراوە. لە راگەیەندراوێکدا لە سەر هەژماری وەزارەتی ناوخۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوەم هاتووە، کە ئاکش بە بانگەشەی "بەڕێوەبردن رێکخستن"، "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "پڕۆپاگەندەی رێکخستن" بە ژمارە ٢٠١٤/١٧٣ لە لقی یەکەمی دادگای سزا قورسەکانی جۆلەمێرگ دۆسیەی هەیە.

هەروەها راگەیەندرا کە لەبارەی ئاکشەوە بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخستن" لێپرسینەوەی نوێ هەیە و ئاکس لەو چوارچێوەدا دەستبەسەرکراوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە یاکش "وەک رێکاری پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە کار دوورخراوەتەوە".

لە بری ئاکش والی جۆلەمێرگ عەلی چەلیک وەک قەیوم دانراوە.

هـ . ب

هـ . ب