شەپۆلی بەرخۆدان لە کوردستان

گەریلا لە شەپۆلی شۆڕشی ٢٠٢٤دا بە گەورەکردنی پیرفۆرمانسی خۆی مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٥ دەدات.

هەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ی ئاشکرا کرد. ساڵی ٢٠٢٤ هەم بۆ گەریلا و هەمیش بۆ دەوڵەتی تورک چۆن تێپەڕی هەموو بە ژمارە پێشکەشی کردیین. لە ئاماردا دەرکەوتووە کە بوون و نەبوونی شەڕ چەندە گرنگە و لەگەڵ ئەمەشدا ڕووخساری بەرخۆدانی گەریلا نیشان دەدات کە لە وردەکارییەکاندا شاراوەتەوە.

ئێمە داتاکانمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی ڕاستی شەڕی کوردستان ببینین و هەڵسەنگاندنێکی بکەین. ساڵی ٢٠٢٤ پڕ بوو لە داهێنانی تاکتیکی و هەنگاوی ستراتیژی بۆ هەپەگە. ئەمەش داگیرکەرانی خستە شۆکەوە و ترساندی. داگریکەر ئەوەندەی دەترسێت هێرش دەکات و ئەمەش لە ساڵی ٢٠٢٤دا دووبارە بووەوە. داگیرکەر ڕووبەڕووی چ جۆرە بەرخۆدانێک دەبێتەوە، هەم لە بەرخۆدانی گەریلا لە باکووری کوردستان و هەم لە چالاکییەکانی هەرێمەکانی مەدیادا ڕووندەبێتەوە.

شەڕڤانانی ژن کە تا دوا گولـلە بە دروشمی "پاشەکشێ ناکەین، پاشەکشە بە مانای خیانەت و ملکەچبوونە" خۆڕاگرییان کرد، جارێکی دیکە هێڵی بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢٤یان ئاشکرا کرد. هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە شێوازی هێرشی دەوڵەمەندتر کرد، تیمە گەڕۆکەکانی مەیدانی بە چالاکیەکانیان ئیلهامبەخش بوون بۆ بەرخۆدان و بە شەڕکردن لەگەڵ تونێلەکان کە سەنگەرەکانی شەڕیان کردە کامپی سەرکەوتن، شەپۆلی شۆڕش لە کوردستان گەشەی کرد.

چالاکی یەکینەکانی بەرگری ئاسمانی

هێزی بەرگری ئاسمانی کوردستان وەک یەکینەکانی شەهید ئاخین موش و شەهید دۆغان زنار بە دەرفەتە ئافرێنەرە تاکیتیکییەکانیان ٩٩ چالاکییان ئەنجامدا. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان-سیها کە بە ڕووناکی و شانازی پیشەسازی بەرگری تورکیایە چەندین جار گورزیان بەرکەوت و خرانەخوارەوە. ئەم چالاکییانەی گەریلا مۆراڵێکی گەورەی دا بە گەلی کورد. ١٨ سیها خراوەتەخوارەوە. یەکنەکانی شەهید ئاخین موش و یەکینەی شەهید دۆغان زنار بە ئەنجامدانی ٩٩ چالاکی ترسییان خستە دڵی سوپای تورکەوە. ئەم چالاکییانە بە تەنها دەوڵەمەندی تاکتیکی گەریلا نیشان نادات، هاوکات ئەوە دەخاتەڕوو هیچ ئەمنێتێکی داگیرکەران لە چیاکانی کوردستاندا بوونی نییە.

ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ تیشک دەخاتە سەر بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەرخۆدانی گەریلا لە باکووری کورستان، قسەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک کە دەیانگوت "چیتر باڵندە بەسەر سنووردا نافڕن" هەموو بەتاڵ کردەوە، هەتا ئەوەی بە ڕاستی ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەت خۆی گەورە دەکرد و دیگوت، "قفەڵەکە داخراوە" هەموو تەفروتەناکرد. گەریلاکان لە چیاکانی کوردستان تا شارەکان، لە شارەکان تا سەنگەرەکانی بەرخۆدان، لە چالاکی ئاسمانی تا شێوازی چالاکی فیدایی، لە چالاکی تیمی پسپۆرەوە تا بەرخۆدانی تونێلەکان هەنگا و بە هەنگاو ڕوحی بەرخۆدانی گەورە کرد و لە ماوەی ساڵەکەدا هەزار و ١٢٤ چالاکی ئەنجامدا.

گەریلا لە هەموو چالاکییەکدا ئارەقەی خۆی نوێ دەکردەوە، هێزی سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر سەختییەکانی لە هەموو چالاکییەکدا و سوێندی سەرکەوتنی لە هەموو چالاکییەکدا نوێ دەکردەوە. گەریلا لە شەپۆلی شۆڕشی ٢٠٢٤ بە زیادکردنی پێرفۆمانسی خۆی مۆری خۆی لەسەر ساڵی ٢٠٢٥ دادەنێت. گەریلا بەو دەستپێشخەرییەی لە شەڕدا، بەو سوودەی کە بە سەروەری لەسەر خاکەکە بەدەستی هێناوە، بەو پێگەی ئەخلاقییەی کە مۆڕاڵ لێیەوە سەرچاوە دەگرێت و بەو پاڵنەرە ڕاستەقینەیەی کە بە ئیرادەی خۆی وەریگرتووە، لە هەموو بوارێکەوە بووەتە براوەی گۆڕەپانی شەڕ.

بینینی بەرخۆدان لە میدیایی تورکدا

میدایایی تورک لە ساڵی ٢٠٢٤دا شەڕی وەک یارییەکی شاراوە نیشاندا. هەرچەندە کاریگەرییەکانی دەشاردەوە هێشتاش دەبیندرا، بەڵام ئەم شاردنانەوەی کاریگەرییەکی ئەوتۆی دروستنەکرد. دیسانەوە خاوەنداری لە میراتی سێ مەیمونەکە کردەوە. میدیایی شەڕی تایبەتی تورکیا بە دۆرکردن، فریودان و بە شێوازی پڕوپاگەندەی پێچەوانە کۆمەڵگەی خۆی فریوودا. نە خاوەنداری لە سەربازە کوژراوەکانی کرد و نە کاریگەرییەکانی شەڕیش لەسەر کۆمەڵگەی تورکیا ڕاوەستا. سوپای تورک لە تەواوی شەڕەکاندا چەندین ئەفسەری پلەباڵای گۆڕی و بۆ شاردەنەوەی لاوازییەکانی یارییەکانی شەڕی تایبەتی تاقیکردەوە. لە ناوەندی فەرماندەیی گۆڕەپانی شەڕی گەرمدا ٩ فەرماندەی پلە باڵای بە سزاگەیاندران. بنەماڵەی چەندین سەربازی کوژراو ئاگادار نەکرانەوە، تەنانەت هەواڵی کوشتنیشییان پێ نەدان.

٥ هەزار و ٣٥٦ بۆردوومانیان کردووە

دەوڵەتی تورک ئەو تەکنیکانی خۆی بەکەم زانی و تەکنیکی ناتۆی بەکارهێنا، ٥ هەزار ٣٥٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەری جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵگری بۆمبی تاکتیکی ناوەکی، چەکی کیمیای چیاکانی کوردستانی بۆردوومانکرد. دەوڵەتی تورک کە شەرم لە مرۆڤایەتی ناکات، ٦٤٥ جار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی سەر چیا و گەریلایی کرد.

وێڕای هەموو بانگەوازییەکان پەدەکە لەسەر هێڵی خیانەتی خۆی بەردەوامە و هاوکات هاوکاری سووپای تورکی کرد و گورزی لە بەهاکانی گەلی کورد و ئەو دەستکەوتانەدا کە بە قوربانی گەورە بەدەستهێندراون.

قارەمانانی ٣٦٠ ڕۆژە

بە تایبەتی شەهیدانی باکووری کوردستان سەرلەنوێ پێگەی شۆڕشگێڕییان لەدژی داگیرکەران پێناسەکردەوە. لە فەرماندەوە تا شەڕڤانان لە هێڵی شۆڕشگێڕییدا تێکۆشان و کلیلیان لە ئامانجی سەرکەوتن دا. نوێنەرانی بێهاوتای باوەڕی سەرکەووتن ئالان ملازگر و د. سارا تۆڵهەڵدان؛ بێریتان نورحەق چیا و سەرحەد جیهاد کە لە باکووری کوردستان لە دژی داگیرکەران هەڵوێستی فیدایی ئاپۆییان نیشاندا، جەمال دێرەزۆر و مۆدرەم عەیلول ڕۆڵەی قارەمانی گەلی عەرەب و ئافرێنەری ژیانی ئازاد، بوونە خاوەنی هەڵوێستی ڕوحی ساڵی ٢٠٢٤. شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٤ هەنگاو بە هەنگاو شەپۆلی شۆڕشی کوردستانیان گەورەکرد. ئۆرهان جیهاد بینگۆل، شیار عەفرین، د. سارا تۆڵهەڵدان. زیلان ئەحمەد، هاوڕێ چیا، شەڕڤان ڤاراتۆ، جانشێر شێراوا، ئەکین ڕۆدی، توفان کۆچەر، دەڤرین بۆتان، خەبات تورکمان، پڵنگ گەرمیان، ئەبوو لەیلا، سەما جویا چەولیک، عەزیز موسڵ، ئاسمین سەعید، جەمال دێرەزۆر، کورتای شاهین، هۆگر مەروان، لە دێرسیم ئەدەسا جەژنا، بێریتان نورحەق چیا، هەرەکۆل شیار، بروسک کاتۆ، بەندا ئەحمەد، سەرحەد جەهاد، محمەد جودی، زەردەشت سوروچ، شێخموس مالازگر، بەروار دێرسیم، هەبوون پیرۆ، بۆتان ئۆسیان و زاگرۆس جودی لە ساڵی ٢٠٢٥دا سەرکەوتنی شەپۆلی شۆڕشگێڕی مسۆگەر دەکەن.