سوپای داگیرکەری تورک هەڵیکوتاوەتە سەر گوندێک و پشکنین بۆ ناسنامەی گوندنیشیان دەکات

سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورسی سەربازییەوە ڕۆشتوونەتە گوندی کانی ماسی و دەوربەری. هەروەها هەڵیناکوتاوەتە سەر گوندی کەست و پشکنین لە ناسنامەی گوندنشینان دەکەن.

هێرشە داگیرکارییەکان

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە کۆنسێپتی هێرشی داگیرکاری و قڕکردن لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستیپێکردووە و لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا بەردەوامە. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژانە بە چەکی کیمیاوی، تەقەمەنی قەدەغەکراو، درۆنی بۆردوومانکەر، فرۆکەی جەنگی بەردەوامە. لە بەرامبەردا گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە چالاکیەکانیان وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و سوپای تورکیان خستۆتە ناو زەلکاوی شکستەوە. بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەرەی شەڕی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست و ئەردۆغانی بکوژ نەیانتوانیوە بگەن بە ئامانجە داگیرکارییەکانیان.

سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی حوزەیراندا چەندین کاروانی سەربازی و زریپۆشییان گواستووەتەوە بۆ ناوچەی ئامێدی دهۆک و شارۆچکەی کانی ماسی. نازانرێت لە کوێوە هێنراون، بەڵام باس لەوەدەکرێت بە ئامانجی دابینکردنی پشتیوانی بۆ داگیرکارییەکان و هێرشە قڕکارییەکان لە هەرێمەکەدا جێگیرکراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە لەو ناوچانەوە وەرگیراون، سوپای داگیرکەری تورک شەوی ٢٤ی حوزەیران بە دەیان سەربازەوە بە چەکی قورسەوە هەڵیانکوتاوە بەسەر گوندی کەستێ لە شارۆچکەی کانی ماسی و ناسنامەنی گوندنشینانیان پشکنیوە. بە گوێرەی زانیارییەکان سوپای داگیرکەری تورک ئەم کارانەیان لە چوارچێوەی بەدواداچوونی پشکنینی هەرێمیدا ئەنجام داوە. لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیاندرا کە سەربازانی تورک لە بنکەی سەربازییەکەیانەوە کە لە شاخی ژوروی گوندەکەوەیە، هاتوونەتە ناو گوندەکەوە.

بۆ ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر شاخی نزیک گوندەکە بنکەی سەربازی دروستکات، پەدەکە لە مانگی ئایاردا چەندین ئامێری کارکردنی ڕەوانەی هەرێمەکە کردوە و بۆ سوپای داگیرکەری تورک بارەگایەکی نوێی دروستکردووە.

سوپای داگیرکەری تورک خاڵی پشکنینی داناوە

لەو هەرێمانەی کە لەم هەفتەیی کۆتایدا هێرشە داگیرکاری و قڕکەرەکانی تێدا زیادبووە، سوپای داگیرکەری تورک خاڵێ پشکنینی داناوە. ناسنامەی گوندنشینان لە کاتی هاتوچۆی گوندەکەدا دەپشکنێت. لە دیمەنە بڵاوکراوەکانی میدیایی دیجیتاڵی گوندنشیناندا ئەوە دەرکەووتوە کە سوپای داگیرکەری تورک ناسنامەی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان دەپشکنێت. پەیوەست بەم بابەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ قسە و ڕاگەیاندراوێکی نەداوە.

زۆر بە ڕوونی نازانرێت بەڵام مەزندە دەکرێت سوپای داگیرکەری تورک بە هاوکارییەکانی پەدەکەوە تا ئێستا ١٢٠ بنکەی سەربازی دروستکردووە. لەگەڵ ئەمەشدا سوپای داگیرکەری تورک بە قوڵی ٣٥ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی باشووری کوردستانەوە.