ئێران بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵاتی بۆردومان کرد

راگەیەندرا کە لە هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە ناوچەی کۆیەی باشوری کوردستان پێشمەرگەیەک ژیانی لەدەستداوە.

دەوڵەتی ئێران شەوی یەکشەممە بۆردومانی پارتە بەرهەڵستکارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان حدکا و کۆمەڵەی کرد. هەردوو رێکخراوەکە هێرشەکانیان پشتڕاست کردەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی حدکا لە کۆیە لە هێرشەکەدا پێشمەرگەیەک بە ناوی بێهزاد ژیانی لەدەستداوە.

هێرشەکانی تریش لە سلێمانی ئەنجامدراون. بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی زڕگوێز و کەمپی جێژنیکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر بۆردومان کران.

سوپای ئێران ١٣ی تشرینی دووەم و ٢٨ ی ئەیلولیش پارتەکانی رۆژهەڵاتی لە باشوری کوردستان بۆردومان کردبوو.

هـ . ب