فرۆکەی بێفرۆکەوان بە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور دەسوڕێتەوە

ماوەی دوو رۆژە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بە بەردەوام و بە نزیمی بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخموردا دەسوڕێتەوە.

لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە فرۆکەی بێفرۆکەوانی سیخوڕی بە نرزمی و بە بەردەوامی بە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)دا دەسوڕێتەوە.

سوڕانەوەی ئەو فڕۆکە فڕۆکەوانە بەردەوامە و بەهۆی بە نزیمی سوڕانەوەی دەنگی دەبیسترێت و دەتوانرێت ببینرێت.

تائێستا چەندین جار کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەلایەن فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کراوە.

هـ. ب