ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد: هەزار ئەوەندە وڵام دەدەینەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئیران کرد و لەبارەی هێرشێکی کتوپڕی ئێران وتی،"ئێمە هەزار ئەوەندە وڵام دەدەینەوە."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەگەر ئێران بە هەر شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا، ئەمریکا هەزار ئەوەندە وڵام دەداتەوە.

ماڵپەری هەواڵی پۆلیتیکۆ لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە سی ئای ئەی زانیویەتی کە حکومەتی ئێران پلانی هەیە لەدژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفریقای باشووری هێرش ئەنجام بدات. کە باڵیۆزەکەی ئەفریقای باشووری وەک کەسێکی نزیکی ترەمپ دەناسرێت.

باسی ئەوەکرا کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەو هەواڵە بەدەست سی ئای ئەی گەیشتووە و هەفتەی ڕابردووش تەئکید بووەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی پۆلیتیکۆ ڕژێمی ئێران دەیەوێت تۆڵەی جەنەڕال قاسم سولەیمانی بکاتەوە کە لە مانگی کانونی دووەمدا لە بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە ئەوان هەڕەشەکان بە جددی وەردەگرن.

ز.ش