بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا پەیامێکە بۆ نەیارانی کورد

لە مەراسیمی 'خەڵاتی زێڕینی بلە' کە دوێنی لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بەڕیوەچوو، سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا؛ "خەڵاتکردنی شەهید هەڤاڵ عەبدۆ پەیامی پشتیوانییە بۆ ڕۆژئاوا و پەیامێکیشە بۆ نەیاران و خیانەتکاران."

پەیام لەدژی خیانەتکاران و نەیارانی کوردستان

تادێت هەڵوێست و ناڕەزاییەتییەکان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کوردستان لەسەر ئاستی جڤاکی و کەسایەتی سیاسی زیاتر دەبێت، هەمووان جەخت لەوە دەکەنەوە هەڵوێستی 'یەکێتی نەتەوەیی و ڕیشەکێشکردنی خیانەتەکارانە' تاقە ڕزگارییی نەتەوەییە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) بافڵ تاڵەبانی لە میانەی بەشدرایکردنی لە مەراسیمی ١٨هەمینی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕێنی بلەدا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پێشنیاردەکەم بۆ ساڵی داهاتوو خەڵاتی زێڕینی بلە بدرێت بە شەهید هەڤاڵ عەبدۆ (شەڕڤان کۆبانێ) و وتی : "شەهید هەڤڵ عەبدۆ یەکێکە لە تێکۆشەرەکانی کوردستان بوو، مافی خۆیەتی ئەم خەڵاتەی پێشکەش بکرێت."

هەر لە قسەکانیدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدەدات ئەم پێشنیارەیی من پەیامێکە بۆ خیانەتکاران کە هاوکاری نەیارانی کوردن و دەڵێت: ” ئەم پەیامە پشتیوانییەکە بۆ هەموو خوشک و براکانمان لە سووریا و هەموو کوردێک کە خەبات دەکات بۆ کوردێکی سەربەز و ئازاد، پەیامێکیشە بۆ نەیارەکانمان و خیانەتکاران کە لەگەڵ نەیارەکانمان کاردەکەن، هەر کورد بووین و هەر کورد دەبین."

شەهیدی فەرماندەی یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان، هەڤاڵ عەبدۆ ناسراو بە (شەڕڤان کۆبانێ) لە شەوی ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٣ لەگەڵ هەشت هاوڕێی شەڕڤانی دیکەیدا، لە سنووری بادینان شەهید بوون.