جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە ئامەد و سێرت چالاکیان دژی داگیرکەران ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند لە ئامەد کامێرای وێنەگر و هەستەوەری دەنگی سوپای داگیرکەری تورکیان تێکشکاند، هەروەها لە میسرجی سێرت دژی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ڕایگەیاند لە ئامەد و سێرت چالاکیان دژی داگیرکەران ئەنجامداوە. جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند لە ٢ ی ئایار لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵی ئامەد کامێرای وێنەگری و هەستەوەری دەنگی سوپای داگیرکەری تورکیان تێکشکاندووە. جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان دووپاتیان کردەوە، ئەم کەرەستانە بۆ دەستنیشانکردنی جووڵەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ناوچەکە دانراون.

جەنگاوەرانهی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند دژی ئۆپەراسیۆنە قڕکەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە ئامەد و بۆتان و دێرسیم چالاکیان ئەنجامداوە.

دژی پۆلیسە ئەشکەنجەدەرەکان لە سێرت چالاکی ئەنجامدرا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند لە ١ ی ئایار لە گەڕەکی گارزانی ناوچەی میسرجی سێرت، دژی ماڵی پۆلیسێکی ئەشکەنجەدەری تورک بە ناوی حوسەین گ. ئە لەڕێگەی بۆمبی دەستییەوە هێرشیان ئەنجامداوە. بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا زیانی مادی بە ماڵی پۆلیسە تورکەکە گەیشتووە.