کۆمەڵێک لە پەرتووکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کران بە دیاری

لە لایەن ژمارەیەک لە گەنجی وڵات پارێز کۆمەڵێک لە پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چەندین کتێبی تری سەر بە نەریتی هۆشیاری و وڵاتپارێزی پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی سەرقەڵا کران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، لە درێژەیی کامپینی 'ڕۆژانی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان'، بەشێک لە پەرتووکەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە ئامانجی زیاتر هۆشیارکرنەوەی کۆمەڵگا و خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیری دانیشتوانی ناوچەکە، لە لایەن ژمارەیەک لە گەنجی وڵاتپارێزەوە پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی شارۆچکەی سەرقەڵای سەر بە شاریی کفری کران.

دوای وەرگرتنی کتێبەکان لێپسراوی کتێبخانەی گشتی سەرقڵا دڵشاد ئەحمەد حەمید، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی هەڵمەتەکە کرد و وتی: "وەک کتێبخانەی گشتی سەرقەڵا کە تاکە ناوەندی ڕۆشنبیرییە لە شارۆچکەی سەرقەلادا، هەمیشە دەرگامان ئاواڵایە بۆ هەر پرۆژەیەک کە خزمەت بە بواری هۆشیاری گەلەکەمان بکات، بوونی ئەم کتێبانەش بەشێکی گرنگی ئەو پرۆژانەیە بۆ خزمەتکردن و بەرزکردنەوەی هۆشیاری گەنجان و ژنانی ناوچەکە."