لە نوێنەرایەتی بەلژیکا لە جنێڤ، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ڕێکخراوە کوردییەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

کوردانێکە لە سویسرا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان، بەرامبەر بە هێرشی پۆلیسی بەلژیکا کە لەسەر داوای فەرەنسا هێرشیان کردە سەر ڕێکخراوە میدیاییە کوردییەکانی مێدیا خەبەر و ستێرک تیڤی کاردانەوەیان نیشاندا.

کوردستانیانی دانیشتووی سویسرا لە دژی هێرشی سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مێدیا خەبەر لە بەلژیکا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان. لەم چوارچێوەیەدا، مارک پێکستین دی بویتسڤێرڤ، نوێنەری هەمیشەیی کۆنفرانسی داماڵینی چەکی بەلژیکایە لە جنێڤ، نەتەوە یەکگرتووەکانی بەلژیکا، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و DTO (رێکخراوی بازرگانی جیهانی) کۆبوونەوە ئەنجامدرا.

شاندەکە کە پێکهاتبوو لە ئیبراهیم یوکسەل، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە جنێڤ، بەناوی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕەمەزان بەیتاری و بەناوی کۆمۆنی ژنانی سەما یوجە، توبا یڵماز، لەگەڵ نوێنەری هەمیشەیی بەلژیکا کۆبوونەوە. لە میانی دیدارەکەدا باس لە کاردانەوە و ناڕەزایەتیەکانی کۆمەڵگای کوردی کرد لە بەرامبەر هێرش بۆ سەر میدیا کوردیەکان.

هەروەها مارک پێکستین دی بویتسڤێر ئاماژەی بەوەدا کە ئاگاداری نیگەرانیەکانی گەلی کوردن و ڕایگەیاند، هەڵمەتەکە لەسەر داوای دادگای فەرەنسا ئەنجامدراوە. مارک پێکستین دی بویتسڤێرڤ ڕوونیکردەوە کە دەسەڵاتی دادوەری بەلژیکا سەربەخۆیە و دەڵێت "هەڵکوتان و پێشهاتەکان لەدەرەوەی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری بەلژیکا پێکهاتووە."

هاوکات لە دیدارەکەدا باس لەوە کرا کە هەم هێرشی داگیرکەری بۆ سەر مەتینا و هەم هێرشی هاوکات بۆ سەر میدیا و دامەزراوە کوردییەکان لە تورکیا، فەرەنسا و بەلژیکا پێکەوە گرێدراون و ڕوونکرایەوە کە ئەم هێرشە بۆ کۆمەڵگەی کوردی قبوڵکراو نییە.

دوای کۆبوونەوەکە، شاندەکە تاجێکی ڕەشیان لەبەردەم نوێنەرایەتیەکە دانا.