یادی شەهیدانی مانگی نیسان و چیای قەرەچۆخ کرایەوە

دانیشتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەڵەب شەهیدانی مانگی نیسان و چیای قەرەچۆخیان بەبیر هێنایەوە و ڕایانگەیاند: "تا سەرکەوتن و ڕزگارکردنەوەی خاکە داگیرکراوەکانمان درێژەدەری ڕێبازی شەهیدانین.

یادی شەهیدانی مانگی نیسان و چیای قەرەچۆخ

بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانەوە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکیی جیاواز بەڕێوەچوو. لە میانەی چالاکییەکاندا یادی شەهیدانی سەر چیای قەرەچۆخ و شەهیدانی مانگی نیسان کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون بەبیر هێنرانەوە.

تەبقە

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تەبقە لە گۆڕستانی شەهیدان مەراسیمێکیان سازکرد، ڕاوێژکاری خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی کانتۆنی تەبقە، مەزڵوم یوسیف، هەموو شەهیدانی بە بیر هێنایەوە و بەڵێنی درێژەدانی بەرخۆدان و تێکۆشانی دووپات کردەوە.

لە مەراسیمەکەدا لەسەر گۆڕی شەهیدان مۆم داگیرسا و فیلمێک لەسەر تێکۆشانی شەهید عەزیز عەرەب نمایشکرا.

کۆبانی

بە هەمان مەبەست لە کۆبانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات بە بەشداری خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهیدانی دیجلە مەرسیمی بە بیر هێنانەوەی شەهیدان بەڕێوە بردرا  و لێدوانێک خۆێندرایەوە و بەڵێن درا تا سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان درێژە بە ڕێبازی شەهیدان دەدەن.

لە کۆتاییدا یادەکەدا دروشمی "شەهید نامرن" و "بەرخۆدان ژیانە" وترانەوە.

حەڵەب

هەروەها لە حەڵەب، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە گۆڕەپانی شەهیدان لێدوانێکیان خوێندەوە. ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەن، ڕەوشەن محەمەد، بەیاننامەیەکی خوێندەوە و بەڵێنی دا تا سەرکەوتن ڕێبازی شەهیدان بەر نادەن و درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەکرا شەهیدان  بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن تا ڕزگاری خاکە داگیرکراوەکان ڕووناک دەکەنەوە.