لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە

لە حەسەکە لە چواگۆشەی ئەمنیدا کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقدایە، ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە چوارڕێیانی ئەمنی کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقدایە روویداوە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ئەبوحەیدەر بریندار بووە و گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانەیەک لە نزیک چوارگۆشەگی ئەمنی.

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق شوێنی تەقینەوەکەیان گەمارۆدا. سەبارەت بە تەقینەوەکە زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

هـ . ب