دەوڵەتی تورک بۆردوومانی عەفرین و منبجی کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکیتر بۆردوومانی گوندەکانی عەفرین و منبجی کردەوە.

هێرشە داگیرکارییەکان

لە ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەربازیدا ڕاگەیاندرا دەوڵەوتی تورک و چەتەکانی بۆردوومانی گوندی قەروێرانی منبجی کردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، داگیرکەران لە بنکەکانیانەوە لە گوندی شێخ ناسرەوە، تا ئێستا ١٥ کاتیۆشایان ئاراستەی گوندی قەروێران کردووە. زایناری زیاتر نیە لەو بارەیەوە.

لە ناوچەی شێراوای عەفرییش گوندەکانی سۆخانەک و ئاقیب لە لایەن داگیرکەرانەوە بۆردوومانکراوە.

لە هەمانکاتدا گوندی دێقاقی شەهبا بۆردوومانکراوە. پەیوەست بەم هێرشانە زانیاری زیاتر نیە.