کۆنگرەی ستار: عەقڵیەتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ هەموو مرۆڤایەتی مەترسیدارە

کۆنگرەی ستار سەبارەت بە بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانی ناڕەزایی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت داعش زیندوو بکاتەوە.

دۆسیەی کۆبانی

کۆنگرەی ستار بە بەیاننامەیەکی نووسراو وەڵامی بڕیارەکەی دەوڵەتی تورکی سەبارەت بە دۆسیەی کۆبانی دایەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، ئەو بڕیارەی لەسەر "دۆسیەی کۆبانی" دراوە، جارێکی دیکە دەریدەخات کە بناغەی حکومەتی فاشیستی تورک لەسەر بنەمای درۆیە.

هەروەها لە بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مافی گەلان، ژن، منداڵان لە تورکیادا بوونی نییە و دەوڵەتی تورک پێداگری لەسەر عەقڵیەتی فاشیستی دەکاتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتراوە: "عەقڵیەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بووە بە مەترسییەکی گەورەیە نەک تەنها لە سەر گەلی تورک و کورد، بەڵکو لەسەر جیهانیش، تەنانەت گەلی تورک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو تاریکی دەبەن و تورکیایان کردووتە زینداکی گەورە."

لە دۆسیەی کۆبانیدا جارێکی دیکە سەلمێندرا کە ئەردۆغان و باخچەلی بیرکردنەوەی ئیسلامی سیاسی توندڕەویان هەیە و داعشن، سەرۆکایەتیان دەکەن و بکوژی ژن و منداڵن.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە: "سزادانی دەیان ئەندامی هەدەپە کە سیمبولی تێکۆشانی دیموکراسین، نیشانەی ئەم سیاسەتە فاشیستیەیە. ئەم بڕیارانە بەتەواوی سیاسین و بۆ پاراستن و زیندوو کردنەوەی داعشە. ئەمڕۆ دەیان بەرپرسی داعش کە بکوژی ژن و منداڵن بە ئازادی لە تورکیادا دەسوڕێنەوە و ئەردۆغان دەیانپارێزێت. بەڵام مرۆڤە ڕۆشنبیر و دیموکراسیەکان کە ڕاستگۆیانە و پڕ بە دڵ بۆ کۆمەڵگاکەیان تیدەکۆشن، لە زیندانەکاندا ڕاگیراون."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پارتی داد و گەشەپێدان بەرگەی ئازادی، فرە کولتوری و ئازادی ژنان ناگرێت، بۆیە بە سەرکردایەتی داعش دەیەوێت سامانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیا بخاتە بن ڕكێفی خۆیەوە و بۆ ئەم مەبەستە، هەموو ڕێبازە گڵاوەکانی کە بە میتۆدی فاشیزمی هیتلەر بەدەستی هێناوە بەکار دەهێنێت."

بۆ ئەوەی ژنان لە سیاسەتی دیموکراتیکدا بەشداری نەکەن و هێزی بڕیاردانیان نەبێت، دەکرێنە ئامانج و بە ئاشکرا دوژمنایەتیان لەگەڵ دەکەن. لە تورکیا ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی کۆمەڵگا دەکەن و شەڕی عەقڵیەتی دەوڵەتی پیاوسالار دەکەن، دەخرێنە زیندانەوە و هەوڵی بێکاریگەریان دەدرێت. ئێمە وەک کۆنگرەی ستار ئەو بڕیارانە بە توندی شەرمەزار دەکەین. بۆ ئەوەی ژنان بتوانن زیاتر پێشەنگایەتی و خزمەتی کۆمەڵگا بکەن، پێداگری لەسەر هێڵی سیاسەتی دیموکراتیک و ژنانی ئازاد دەکەینەوە."