بە دیمەن

شەهیدانی مانگی ئایار لە کانتۆنی فورات یادکرانەوە

خەڵکی کانتۆنی فورات شەهیدانی مانگی ئایار و شەهید حەقی قەراریان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری شاری کۆبانێ بیرهێنایەوە.

خەڵکی کانتۆنی فورات شەهیدانی مانگی ئایار و شەهید تەڤگەری ئازادی کوردستان حەقی قەراریان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری شاری کۆبانێ بیرهێنایەوە و مۆمیان داگیرساند. هەر ماڵێک لەسەر گۆڕی شەهیدەکانیان مۆمیان داگیرساند و شەهیدانیان بیرهێنایەوە.

پاش کۆبوونەوەی گەل و خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگە عارف بالی ڕایگەیاند میراتی شەهیدان دەگەیەننە لوتکە و لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن، گوتی: "ئەم مانگە لە مێژووی پارت و گەلەکەمان زۆر گرنگە. ئێمە بە حەقییەکان دەستمان بە شۆڕش کرد و هەزاران شەهید بۆ ئازادی چوار پارچەی کوردستان گیانی خۆیان فیدا کرد و هەزارانیش لەسەر ڕێگەی حەقییەکان بەردەوامن. ئێمەش ڕێگەی شەهیدانمان دەگەیەنینە سەرکەوتن و کوردستانێکی ئازاد. بەڵێن دەدەین لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەگەڵ ڕێبەرمان ژیان بکەین".

پاشان بنەماڵەکان لەسەر گۆڕی شەهیدەکانیان مۆمیان داگیرساند و شەهیدانیان بیرهێنایەوە.