لە ئەڵمانیا بۆ کۆچبەرانی عەفرین ئێوارە موزیکی پشتگیری بەڕێوە چوو

لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا بە بەشداری هونەرمەندان و ژمارێکی بەرچاو لە کوردستانیان بۆ پەنابەرانی عەفرین ئێوارە موزیکێک-ی پشتیوانی ڕێکخرا.

لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا بۆ کۆچبەرانی عەفرن کە بە هۆی هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە بە ناچار لە کەمپەکانی کانتۆنی شەهبا دەمێننەوە ئێوارە موزیکێک-ی پشتیوانی ڕێکخرا. ژمارێکی بەرچاو هونەرمەند و کەسانی دیکە بەشداری ئەم ئاهەنگە بوون.

' ماڵی ئێمەیان تاڵان کردووە وشتەکانی خۆمان وەک هاوکاری دەدەن بە ئێمە'

دوای پێشکەش کردنی وتارەکانی دەسپێکی ئاهەنگەکە دایکی شەهیدێکی عەفرین قسەی کرد و وتی: داگیرکردنی عەفرین زریانێک بوو، بەسەر خاکی ئێمەدا هات، زەیتونەکانمان، هەمو ماڵ وموڵکمانیان داگیر کرد. ئەو دۆخە قەبوڵ ناکرێت. هاتا سەر عەفرین لەدەستی ئەواندا نامێنێت. ئێمە خاک، ماڵ، زەیتون و عەفرینی خۆمان لە داگیرکەران بستێنینەوە. ئەوان لەسەر ماڵی ئێمەدا دانیشتوون، دواتر ئەو شتانەی کە تاڵانیان کردووە وەک هاوکاری ئەیبەخشنە ئێمە.

ئێمە هیچکات پارو نانی ئەوانمان قەبوڵ نەکردووە وبە ئەوانمان وت: دەوڵەتی تورکیا خاکی ئێمەی داگیرکردووە  ئێوە دەبێت لە خاکی ئێمە دەر بکەون. ئێمە بۆ ئازادی شەهیدمان داوە. ڕێبەری ئێمە لە بەندیخانەدایە. هیچکات ئەو ماندوبونەی ئێمە بە فیڕۆ ناڕوات.

لە چالاکییەکەدا هاوڵاتیێک بە ناوی موسا موسا کە لە شەهباوە هاتبو دەربارەی دۆخی پەنابەرەکان زانیاری بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە پێویستی بە هاوکاری هەیە.

لە بەشی موزیکدا ئۆزان سەیدخان، سیپان خەلات، خەلیل غەمگین، ئۆزان سوسین، ئوزان شەمدین و پەیمان ئارژین چەند پارچە گۆرانی پێشکەش کرد.

لەسەر ناوی ناڤدەم وتار پێشکەش کرا و ئاماژە بە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکیا لەهەر چوارگۆشەی جیهان لەهەمبەر گەلی کورد کرا.

لە وتارەکەدا ڕاگەێندرا کە دەبێت هەڵبژاردنەکانی ئەورووپا کوردان بە گەرمی بەشداری بکەن و دەنگ بدەن.

کۆمیتەی  پەیەدە-ی  بۆن لە چالاکییەکەدا داوای لە هەرکەسێک کرد  کە هاوکاری گەلی عەفرین بکەن.

ک-ش