وەزیری رۆشنبیری و ٥ پەرلەمانتاری فەرەنسی تووشی کۆرۆنا بوون

وەزیری رۆشنبیریی فەرەنسا و ٥ پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە و ٢ کارمەندی پەرلەمانى فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ فرانک ریستەر وەزیری رۆشنبیریی فەرەنسا پۆزەتیڤ بووە، بەڵام دۆخی تەندروستیی جێگیر و باشە. ریستەر لە ماڵەکەى خۆیدا لە پاریس چاودێری دەکرێت.

ئەنجوومەنى نەتەوەیى فەرەنسا (پەرلەمان) ئێوارەی دوێنێ رایگەیاند، ٥ پەرلەمانتار و ٢ کارمەندی پەرلەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. پشکنینیش بۆ ٩ کەسی تر کراوە، بەڵام بەپێى ئەنجامی پشکنینەکە تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.

لە راگەیاندراوەکەى پەرلەمانى فەرەنسادا ئاماژە بەوە کراوە، کە دۆخەکە "جدییە".

لە سەرتاسەری فەرەنسادا ١٤١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٥ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و باری تەندروستیی ٦٦ توشبوشیان قورسە.

ژ.ت