بەهۆی تاوانی قڕکردن لە KE  و  DMMEلەدژی تورکیا سکاڵا تۆمارکرا

١٨ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی نێونەتەوەیی ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی قڕکردنیان ئەنجامداوە و لە کۆنسەی ئەوروپا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵاین دژی تورکیا تۆمار کرد.

١٨ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی نێونەتەوەیی کە لەدژی پێشێلکاریەکانی مافەکاننی مرۆڤ کار دەکەن، لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نامەیەکیان بۆ سەرۆکایەتی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سکرتاریەتی گشتی کۆنسەی ئەوروپا نارد و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.

لە نامەکەدا ئاماژە بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ دوای داگیرکردن کراوە. کۆمەڵەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤی ئوستوڕالیا، کۆمیتەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤی سوریا و ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ئەوروپا ئیمزای خۆیان لەژێر نامەکەدا کرد.

'دوای هێرشەکان بوونەتە ناوەندی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ'

لە نامەکەدا باسی ئەوەکراوە کە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، هەرێمەکە بۆ ناوەندی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ گۆڕاوە و ئەنقەڕە و گروپەکانی 'تاوانی قڕکردن و پاکتاوی نەژادی' لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.

باسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کرا

لە نامەکەدا دەستنیشانکرا کە ئەنقەڕە و چەتەکانی لەبەردەم گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی بۆ سەر ماڵ و حاڵیان ڕێگرن و بە زۆری چەکیش دزی، تاڵان و وێرانکاری دەکەن و دەست بە سەر ماڵ و موڵکی خەڵکیدا دەگرن، خەڵکی مەدەنی دەڕفێنن، بە ئەنقەست هاوڵاتیان دەستگیردەکەن، دارستانەکان دەسووتێنن، گۆڕستان و سمبوڵی کەلتوری لەناو دەبەن. ڕاگەیەنرا کە ئەو کردەوانە لە راپۆرتی ڕێکخستنی لێبۆردنی نێونەتەوەیی و ڕێکخستنی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، کۆمسیۆنی لێپرسینەوە سوریای نێونەتەوەیی سەربەخۆدا پشتڕاست کراونەتەوە.

لە نامەکەدا ئەو زانیاریانەش باسکران کە لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە لایەن رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤەوە ئاماژەیان پێکرابوو و ئەوەخرایەڕوو کە گروپەکانی سەر بە تورکیا ڕێگا نادەن کوردانی سوریا بۆ ماڵەکانیان بگەڕێنەوە، ماڵ و موڵکی کوردانی سوریا دەستبەسەر و داگیر دەکەن."

ف.ق