سی پی جەی داوای کرد نەتەوەیەکگرتووەکان لەپێناو سلێمان ئەحمەد هەنگاوی بەپەلە بنێت

کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) و گروپی مافی مرۆڤی مێنا داوایان لە کۆمیتەی بێسەروشوێنکراوە زۆرەملیەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە لە پێناو ئازادی سلێمان ئەحمەد هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرێت.

کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاویکردەوە کە لە ١٢ی نیسان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیتەی بەرگریی لە مافەکانی مێنا داوایەکی بەپەلەیان ئاراستەی کۆمیتەی بێسەروشوێنکراوانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و داوایان کردووە چارەنووسی رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد ئاشکرا بکرێت.

راگەیەندرا کە رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد دوای بەسەرکردنەوەی بنەماڵەکەی لە سوریا و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان دەستگیرکراوە و دەسەڵاتداران شوێن و تۆمەتەکانی (ئەگەر هەبێت) ئاشکرایان نەکردووە.

بنەماڵە و پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد لە ماوەی ١٩٠ رۆژی رابردوودا بەمەبەستی دیدار و وەرگرتنی زانیاری چەندین جار داواکارییان پێشکەش کردووە، بەڵام پەدەکە رێگرییان لێدەکات.

هـ . ب