لانیکەمی مووچە لە بەریتانیا بە رێژەی لەسەدا ٩.٧ زیاد کرا

لە بەریتانیا لە سەرەتای مانگی نیسانەوە لانیکەمی مووچە بە رێژەی لەسەدا ٩.٧ زیاد دەکرێت.

 لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تائێستا هەرگیز لانیکەمی مووچە بەو رێژەیە زیاد نەکراوە.

کۆمسیۆنی یاسایی مووچە (ئێڵ پی سی) کە دامەزراوەیەکی حکومیە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە لانیکەمی مووچە بە رێژەی ٩.٧ زیاد دەکرێت.

برایان ساندرسۆن سەرۆکی ئێڵ پی سی رایگەیاند: "بەهۆی بەرزبوونی رێژەی هەڵاوسانەوە، ئەوانەی مووچەکانیان کەمە زۆرینەی داهاتەکانیان دەدەنەوە بە کرێ وزە و کڕینی خۆراک، بۆیە زۆر لە ژێر گوشاردان".

دامەزراوەی سیکاریی کە ناوەندێکی توێژینەوەیە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە ١.٧ ملیۆن کرێکار لەو زیادکردنەی مووچە سوودمەند دەبن.

هـ. ب