بە دیمەن

لە برێمەن گەل خاوەنداری لە نەجەکەدە کرد

لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا لە دژی هەڵکوتانەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە لاین پۆلیسی ئەڵمانییاوە، گەل چالاکی ئیدانەکردنی ئەنجام دا.

دوێنێ نێوەڕۆ پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیانکوتایەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا و ئۆپەراسیۆنەکەی پۆلیس تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

کوردستانیانی نیشتەجێی شارەکە وەک هەڵوێست نیشاندان و خاوەنداریکردن لە ناوەندەکە لە پێش ناوەندی نەجەدەکە کۆبوونەوە و چالاکی ئیدانەکردنی پۆلیسیان ئەنجام دا.

جەماوەری گەل درووشمەکانی "فشار لە تێکۆشانمان کەم ناکاتەوە" و "ژن، ژیان، ئازادی" یان لە دژی پۆلیس گوتەوە.