نۆبه‌تی ئازادی كه ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢ له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیپێكرد، ٦ ساڵی تێپه‌ڕاند.
تا ئێستا ده‌یان كوردستانی، توركیایی، ئاشووری، عه‌له‌وی، ئێزدی، نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی ژنان و گه‌نجان، دۆست و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ورووپی، سه‌ندیكاوان، په‌رله‌مانتار، هاوشاره‌دار، ئه‌كادیمیست، هونه‌رمه‌ند، نوێنه‌رانی دینی و زۆر كه‌س به‌شداری كردووه له‌و چالاكییه.
هاوسه‌رۆكانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانییان له ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) و هاوسه‌رۆكانی ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ئه‌مڕۆ چالاكیی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستاوده‌ست ده‌كه‌ن و گرووپێكی گه‌وره نۆبه‌ت ده‌گرێت.
له لایه‌كه‌وه داوای ئازادیی ئۆجالان ده‌كه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌وه توڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر بێده‌نگیی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئیمڕاڵی.
هاوكات به‌م چالاكییه تێڕوانینه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و تێكۆشانی گه‌لی كورد ده‌ناسێنرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان ده‌كرێت و زه‌خت له ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كرێت كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به‌و گۆشه‌گیرییه.
چالاكیی نۆبه‌تدار كه هه‌ر ٧ ڕۆژه‌كه‌ی هه‌فته به‌رده‌وامه، ٦ ساڵی تێپه‌ڕاند. ڕێكخه‌رانی چالاكییه‌كه به‌بڕیارن كه درێژه به چالاكیی نۆبه‌تدار بده‌ن تا ئازادیی ئۆجالان. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ٤-٥ كه‌س نۆبه‌ت ده‌گرن و به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی نۆبه‌تداران تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س.
چالاكییه‌كه له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا، له‌گه‌ڵ به‌فر، باران و گه‌رمان هه‌موو ڕۆژێك له‌نێوان كاتژمێر ٧:٣٠ - ١٦:٣٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. تا ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌یان هه‌زار كه‌س چاوپێكه‌وتن كراوه و سه‌دان هه‌زار بڵاوكراوه به زمانه‌كانی ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسی بڵاوكراونه‌ته‌وه. له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان خه‌ڵك ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له كاتی هاتنه ئارای بارودۆخێكی نائاساییدا، له چوارچێوه‌ی چالاكیی نۆبه‌تداردا له ستراسبۆرگ چالاكیی جه‌ماوه‌ری، مانگرتن له خواردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی ده‌درێت.
له ماوه‌ی ئه‌و ٦ ساڵه‌دا، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا (CPT)، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و چه‌ندین ڕێكخراوی دیكه چاوپێكه‌وتن كراوه و باس له گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان كراوه.
s.m