ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١٠٣ ڕۆژە بەردەوامە
دایکی ئاشتی فینجە ئاکمان، ڕێکخستنی ژنانی دەم پارتی ساکاریا و ڕێکخستنی پارتی ڕەنجی ماماک سەردانی ئێشكگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشاریان کرد.
دایکی ئاشتی فینجە ئاکمان، ڕێکخستنی ژنانی دەم پارتی ساکاریا و ڕێکخستنی پارتی ڕەنجی ماماک سەردانی ئێشكگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشاریان کرد.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامە. ئێشکگری دادپەروەەری شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) ڕحایە، ١٠٣ ڕۆژە بەردەوامە. دایکی ئاشتی فینجە ئاکمان، ڕێکخستنی ژنانی دەم پارتی ساکاریا و ڕێکخستنی پارتی ڕەنجی ماماک سەردانی ئێشكگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشاریان کرد.
هاوکات سەڤینچ چاکیر کە کوڕەکەی لە هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموزی ٢٠١٦ گیرا، لەژێر کاریگەریی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد دەستی بە چالاکی کردبوو، سەڤینچ لە ڕۆژی ٢٦ هەمیندا درێژەی بە چالاکییەکەیدا.
پاش ئێشکگرییەکە، ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی و دایکی ئاشتی فینجە ئاکمان چوونە پەرلەمان.